یوکیا ئامانۆ سه‌رۆکى ئاژانشی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم خوازیارى به‌رێوه‌بردنى فشارى جیهانى و هاوئاهه‌نگ دژى رژیمى ئێران بۆ راگرتنى چالاکیه ناوکه‌ییه‌کانى ئه‌و رژیمه بووه. ناوبراو که بۆ به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌کانى په‌یمانى پێش‌گرتن له چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌نیۆیۆرک بوو، له ووتووێژێکدا گووتى: ناتوانێ بڵێ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران به مه‌به‌ستى ده‌ست گه‌یشت به چه‌کى ئه‌تۆمی نییه.