جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داخرانى کارگه‌کان و بێکارى کرێکارانى شارى سنه‌

داخرانى کارگه‌کان و بێکارى کرێکارانى شارى سنه‌

به‌ پێى راپۆرتى کومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى دان بۆ دروست کردنى دامه‌زراوه‌ کرێکارییه‌کان، ٢٠  که‌س له‌ کرێکارانى کارگه‌ى دار٠شتن (ریخته‌گه‌رى) له‌شاروچکه‌ى نه‌نه‌ڵه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئیداره‌ى کارى سنه‌ کۆبوونه‌وه‌ و ناره‌زایه‌تیان ده‌بر٠ى. له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، کرێکاران سه‌باره‌ت به‌ نادیاربوونى هه‌ل و مه‌رجى خۆیان له‌دواى داخرانى ئه‌و کارگه‌ سه‌نعه‌تیه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتى ١ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٩وه‌...

وه‌رشکست بوو، ناره‌زایه‌تیان ده‌ربرى. جێگه‌ى باسه‌ گه‌وره‌ترین کارگه‌ى راهێنان و فرۆشگاى سه‌نعه‌تى ده‌ستى کوردستانیش نزیکه‌ دابخرێ. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان شاره‌دارى، سکالایێکى دژى رێکخراوى شوێنه‌واره‌ فه‌رهه‌نگیه‌کان و پیشه‌ ده‌ستیه‌کان و گه‌شتیارى ناردووه‌ بۆ دادگوسته‌رى و خوازیارى چۆل کردنى ئه‌و کارگه‌یه‌ بووه‌ و گۆیا ده‌یانهه‌وێت ئه‌و شوێنه‌ و ئوستاندارى و رێکخراوى به‌رنامه‌رێژى بکه‌نه‌ بازار که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بکرێ، نه‌ته‌نیا ١٠ ٠  خاون پیشه‌ى ئه‌و شوێنه‌ بێکار ده‌بن به‌ڵکو ژماره‌یێکى زۆر له‌که‌سانى دیکه‌ که‌ له‌و شوێنه‌ کار ده‌که‌ن بێکار ده‌بن. جێگه‌ى سه‌رنجه‌ "فه‌عله‌گه‌رى" به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى شوێنه‌واره‌ فه‌رهه‌نگیه‌کان و سه‌نایعى ده‌ستى و گه‌شتیارى که‌ له‌مۆره‌کانى ئیتلاعاته‌ به‌ جێى ئه‌وه‌ى که‌ پشتیوانى له‌ ئه‌ندامانى زه‌حمه‌تکێشى ئ٠یداره بکات پشتیوانى له‌ شاره‌دارى کردووه‌.



14 سال و 6 ماه و 14 روز و 19 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

داخرانى کارگه‌کان و بێکارى کرێکارانى شارى سنه‌

داخرانى کارگه‌کان و بێکارى کرێکارانى شارى سنه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن