یک‌شنبه 

4 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمى ئێران به‌ بێ فشارێکى جیددى و به‌ هێز رێره‌وى خۆى ناگۆرێ

رژیمى ئێران به‌ بێ فشارێکى جیددى و به‌ هێز رێره‌وى خۆى ناگۆرێ

فیلیپ کراولى ووته‌بیژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌یه‌ندراوێکى توند دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند بکا و بۆ ئه‌و رژیمه‌ روون بکاته‌وه‌ که‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ کۆمه‌لێک شت که‌ ده‌بووایه‌ به‌رێوه‌ى ببات به‌رێوه‌ه‌ى نه‌بردووه‌، ئاکامى خه‌راپیش له‌ئارادایه‌. ناوبراو له‌کۆنفرانسێکى هه‌واڵده‌رى دا گووتى: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا پێی داگرتووه‌ که‌ ئێمه‌ له‌سیاسه‌تى دیپلۆماسی ده‌ستمان هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌لام له‌ئێستا دا لێکدانه‌وه‌کانى ئێمه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ رژیمى ئێران به‌ بێ راگه‌یه‌ندراوێکى واقعیى و جیددى له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دووره‌ ...

ده‌ست له‌و رێره‌وه‌ى گرتۆیه‌ته‌ پێش هه‌ڵگرێ. ناوبراو له‌و کۆنفرانسه‌ هه‌واڵده‌رییه‌دا ووتى: ئێمه‌ به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتووین که‌ رژیم سه‌ره‌ر٠اى ئه‌و گشته‌ ده‌رفه‌ته‌ى که‌ هه‌یبووه‌ بۆ روون کردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌کانى هیچ هه‌ولێکى بۆ ئه‌و کاره‌ نه‌داوه‌. ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌هه‌موو ووتووێژه‌کانى له‌ نیۆیۆرک قامکى تاوانى روو به‌ که‌سانێکى تر راگرتووه‌ و هه‌رگیز نه‌یگووت، بۆچى پرسیاره‌کانى ئاژانسی وه‌لام نه‌داوه‌ته‌وه‌ و بۆچى نایهه‌وێ وه‌لامى ئه‌و پرسیارانه‌ بداته‌وه‌. له‌راستى دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچێ رژیم نایهه‌وێ پێبه‌ندى به‌لێننامه‌ى پێشگرتن له‌په‌ره‌دانى چه‌ک و چۆڵى ئه‌تۆمى بێت. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتووین که‌ کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ فشارێکى تایبه‌ت و هاوئاهه‌نگ بێنینه‌ سه‌ر رژیمى ئێران.



14 سال و 6 ماه و 16 روز و 14 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

رژیمى ئێران به‌ بێ فشارێکى جیددى و به‌ هێز رێره‌وى خۆى ناگۆرێ

رژیمى ئێران به‌ بێ فشارێکى جیددى و به‌ هێز رێره‌وى خۆى ناگۆرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن