فشاره‌کان بۆسه‌ر زیندانیێهکى کوردى مه‌حکووم به ئێعدام
به پێى هه‌واڵه‌کان شیرین عه‌له‌م هوولیی لاوى ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵه‌ى خه‌ڵکى دێی دێم قشلاقى ماکۆ به تاوانى موحاره‌به و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کانى نه‌یارى رژیمى ئاخوندى مه‌حکووم به ئێعدام کرابوو، له‌ژێر فشارى هێزه جینایهتکارهکانى رژیمدایه تا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن دان به‌تاوانه‌که‌ى دابنێ. به پێى هه‌واڵه‌کان چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ژێر شکهنجهیێکى قورسی هێزه ئیتلاعاتیهکانى زیندان داوا له شیرین ده‌کرێ که له‌رێگه‌ى چاوپێکه‌وتنى ته‌له‌ویزیۆنى...
دان به‌تاوانه‌که‌ى دابنێ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى خۆى دهرببر٠Žێ، به‌لام شیرین ئه‌و داوایه ره‌د ده‌کاته‌وه و ده‌لێ من هیچ قسهێکم بۆ ووتن نه‌ماوه و ئه‌وه‌ى پێویست بوو له دادگا ووتوومه. ناوبراو له‌رێکه‌وتى ٢٨ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ له‌دادگاى شۆرشی رژیم له‌تاران حوکمى ئێعدامى به‌سه‌ر داده‌سه‌پا و پارێزه‌رى شیرین حوکمه‌که‌ى ره‌وانه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى رژیم کردووه که تائێستا هیچ وه‌لامێک نه‌دراوه‌ته‌وه.