ئیعدام کردنى ٦ که‌س و نیگه‌رانى باڵوێزى وه‌لاتانى ئورووپایی سه‌باره‌ت به ئیعدامى به‌ربلاو له‌ئێران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رییه‌کانى رژیمى ئاخوندى ئه‌مرۆ شه‌ممه ١٨ى بانه‌مه‌ر٠ ٦ که‌سی دیکه له زیندانى قزلحه‌سارى که‌رج ئیعدام کران. نێوى ئیعدام کراوان( ئه‌رسه‌لان ئه‌سه‌دى کورى ئه‌مانوڵڵا، محه‌ممه‌د عه‌لى فه‌خرى کورى حوسێن، عه‌بباسی گراوه‌ند کور٠ى یۆسف به‌یک، ره‌حمان بیابانى کورى وه‌لى، په‌رویز ته‌قى زاده کورى ...
سلێمان و سه‌عید میکائیلى کورى ره‌شید) ئێعدام کراون. سه‌رچاوه‌ێکى هه‌واڵده‌رى رژیم ئاشکراى کرد که ژماره‌یێک له باڵوێزى وه‌لاتانى ئوروپایی له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌منیه‌ت و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى شوراى رژیم، پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له ئێرانیان به توندى داوه‌ته به‌ر هێرش و خوازیارى کۆتایی هاتن به ئێعدام و شکه‌نجه بوونه. به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌ى رژیم، ئیسماعیلى که‌وسه‌رى ئه‌ندامى کۆمیسیۆنى ئه‌منیه‌ت و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى رژیم، به دان نان به هه‌ڵوێستى توندى باڵوێزانى فه‌رانسه و بریتانیا سه‌باره‌ت به مافى مرۆڤ له ئێران، ئیدعاى کرد: به‌وانمان گووت، ئه‌گه‌ر ئێوه زۆر نیگه‌رانى بارودۆخى مافى مرۆڤن، سه‌ره‌تا بچنه غه‌زه. جێگه‌ى باسه جه‌وادى لاریجانى راوێژکارى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کانى رژیم نیگه‌رانى ده‌ربریبوو و گووتبووى: پێشێل کردنى مافى مرۆڤ کێشه‌ێکى دژوارتر و به‌هێزتر له کێشه‌ى ئه‌تۆمی.