پێش نووسی بریارنامه‌ى نوێى گه‌مارۆکان دژى رژیمى ئێران ئاماده کرا
به پێى ووته‌ى دیپلۆماته ئورووپاییه‌کان ٥ گه‌وره‌هێزى جیهان له‌گه‌ڵ ئاڵمان له حه‌وتووى داهاتوو پێش نووسی بر٠یارنامهى گه‌مارۆکان دژى رژیمى ئێران بلاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌و پێش نووسه گه‌مارۆى زۆر توندترى دژى رژیمى ئێران تێدایه. دیپلۆماتێکى ئورووپایی له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى رویته‌رز ئاشکراى کرد که ئامانج، پێکهێنانى کۆبوونه‌وه‌یێک ...
له‌شوراى ئه‌منیه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له‌حه‌وتووى دووهه‌مى مانگى ژوئنه. ناوبراو زیادى کرد سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر رژیمى ئێران تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌لاتى چینه‌وه دژایه‌تى ده‌کرا، به‌لام ئێستا چینیش ئاماده‌ى هاوکارى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیه. به پێى هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر گه‌مارۆ خستنه سه‌ر بانک و دامه‌زراوه ماڵیه‌کان رێکه‌وتنى گشتى هه‌بووه، به‌لام هێشتا له‌سه‌ر به‌شی وزه ناکۆکى بیربۆچوون له نێوان ٦ وه‌لات هه‌یه.