ئێعدامى ٥ زیندانى سیاسی کورد
رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى سه‌رله‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٩/٢/١٣٨٩ له کردهوهێکى جینایه‌تکارانه دا ٥ زیندانى سیاسی به کۆمه‌ڵ ئێعدام کرد. نێوى ئیعدام کراوان بریتیه له:
١ـ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر کورى باقى
٢ـ عه‌لى حه‌یده‌ریان کورى ئه‌حه‌د
٣ـ فه‌رهاد وه‌کیلى کورى محه‌ممه‌د سه‌عید
٤ـ شیرین عه‌له‌م هوولى کچى خدر
٥ـ مه‌هدى ئیسلامیان کورى محه‌ممه‌د
هه‌واڵده‌رى ره‌سمى حکوومه‌ت ى ئاخوندى به ناردنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى کرد: ٥ که‌س له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى ...
گروههکى دژه شۆر٠ش سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له‌زیندانى ئێوێن ئێعدام کران. رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى به‌و کرده‌وه قێزه‌ونه هه‌رگیز به ئامانجه‌کانى که کونترۆڵ کردنى بارودۆخى کوردستان و ه٠یوه رکردنه وه ى ئه‌و ناوچه‌یه ناگات، به‌ڵکو به‌گرتنه به‌رى ئه‌و سیاسه‌تانه زیاتر ئاڵۆزى و بشێوى له کوردستان دروست ده‌کا و خه٠Žلکى کوردستان سوورتر ده‌بن له‌سه‌ر خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان. له‌لایه‌ن ناوه‌ندى هه‌واڵى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به بنه‌ماڵه و که‌س و کارى ئه‌و شه‌هیدانه راده‌گه‌ێنین و له‌خواى گه‌وره داواکارین سه‌بووریان بدا.