پارێزه‌رى فه‌رزاد ئاگادار نه‌بووه له به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئیعدامى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
خه‌لیل به‌هرامیان وه‌کیلى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌دواى بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئێعدامى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى، شیرین عه‌له‌م هوولى و مه‌هدى ئیسلامیان که ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌ممه ١٩ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٩ حوکمه‌که‌یان به‌رێوه‌چووه رایگه‌یاند: هیچ جۆره زانیارییه‌کى له ئێعدامى ئه‌و که‌سانه نییه. ناوبراو زیادى کرد بۆ زانینى راستى ئه‌و هه‌واڵه سه‌ردانى دادستانى تاران ده‌کات.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مامۆستاى کورد، له‌مانگى گه‌لاوێژى ساڵى ...
گیرا. ناوبراو له‌ماوه‌ى گیرانه‌که‌ى دا له‌ژێر قورسترین شکه‌نجه‌ى روحى و جه‌سته‌یی دابووه و ئه‌و راستیانه‌ى له ره‌نجنامه‌که‌ى دا بلاوکردبۆوه. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌مانگى ر٠هشهممهى ١٣٨٦ مه‌حکووم به ئێعدام کرا. له‌رێکه‌وتى ١٥ى رێبه‌ندانى ١٣٨٨ له‌نامه‌یێکدا بۆ سه‌رۆکى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى خوازیارى به‌رێوه‌چوونه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى دادگاکه‌ى بوو.
مه‌هدى ئیسلامیان له رێکه‌وتى ١٤ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ گیرا و ٦ مانگ له ژوورى تاکه‌که‌سی دا راگیرا. جێگه‌ى باسه پێشتریش براى ناوبراو موحسینى ئیسلامیان ئێعدام کرابوو.
شیرین عه‌له‌م هوولى له بانهمهر٠ى ١٣٨٧ له‌تاران گیرا و مه‌حکووم به ئێعدام کرا. ناوبراو چه‌ند رۆژ له‌وه پێش له‌رێگه‌ى نامه‌یێک فشاره‌کانى هێزه‌کانى رژیمى له‌زیندان بۆسه‌ر خۆى سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى دانپێدانانى ته‌له‌ویزیۆنى بلاو کرده‌وه.
عه‌لى حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلیش له‌ساڵى ١٣٨٥وه له‌زیندان دان. ره‌وتى به‌رێوه‌چوونى دادگایی کردنى هه‌موویان به‌وشێوه‌یێکى ناعادلانه بووه و له‌وه‌ش گرینگتر هێشتا حوکمى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هێندێک له‌و ئێعدام کراوانه نه‌هاتبووه که ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌ممه ئێعدام کران و گیانیان فیداى ئازادى و به‌خته‌وه‌رى هاونیشتمانانیان کرد.