ر٠اگهیهندراوى هاوبه‌ش به بۆنه‌ى ئ٠یعدامى پۆلێک له تێکۆشه‌رانى سیاسى له لایه‌ن ر٠ژیمى کۆمارى ئیسلامی
گه‌لانى ئازادیخوازى ئێران!
جه‌ماوه‌رى سته‌م لێکراوى کوردستان!
خه‌باتکارانى ر٠ێگهى ئازادیى!
جارێکى دیکه کۆمارى ئیسلامى، مه‌به‌ستى گلاو و دژمنانه‌ى خۆى له‌به‌رانبه‌ر گه‌لى به‌ش مه‌ینه‌ت و مافخوازى کورد ده‌رخسته‌وه. ده‌سه‌لاتدارانى ئێران له‌ترسی له‌ده‌ست دانى ده‌سه‌لاتى ره‌شیان، به به‌رده‌وامى ده‌ست ده‌ده‌نه کردارى در٠ندانه و هیچ سنوور و به‌ربه‌ستێکیان نییه له جینایه‌تکارى و مرۆڤ کوژى و ئازار و شکه‌نجه‌ى هاونیشتمانانى ئێرانى و کوردستانى.
کۆمارى ئیسلامى له‌درێژه‌ى جینایه‌ت و کرده‌وه در٠ندانهکانى خۆى، رۆژى یه‌ک شه‌ممه ١٩ى بانهمهر٠ى ١٣٨٩له زمانى دادسه‌راى گشتى له‌تاران رایگه‌یاند، ٥ که‌س له زیندانیانى سیاسی کورد به‌ناوه‌کانى "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى، شیرین عه‌لم هوولى ...
و مێهدى ئیسلامیان ئێعدام کردوه.
ئێمه ئه‌و جینایه‌ته قێزه‌ونه‌ى رێژیم و ئێعدامى تێکۆشه‌رانى رێگاى ئازادى به توندى مه‌حکووم ده‌که‌ین و ماته‌م و په‌ژاره‌ى خۆمان به که‌س و کاریان راده‌گه‌ێنین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له‌ناوه‌ند و رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ له‌جیهان و تێکراى هێز و لایه‌نه سیاسیه شۆر٠شگێر و نیشتمان په‌روه‌ره‌کان ده‌که‌ین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته سامناکه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستى توندى خۆیان له‌وباره‌وه دهرببر٠ن و ئه‌وتاوانه مه‌حکووم بکه‌ن.
هه‌رچه‌ند ده‌سه‌لاتدارانى ملهور و خۆسه‌پێنى ویلایه‌تى فه‌قیه به‌و جینایه‌ته توانیان ٥ تێکۆشه‌رى نیشتمان په‌روه‌ر شه‌هید بکه‌ن، به‌لام بێگومان گه‌لى کورد به‌و جینایه‌تانه به چۆکدانایه‌ئ خه‌بات تا وه‌دیهێنانى ئامانجى ئه‌و شه‌هیدانه که رووخانى رێژیمى کۆمارى ئیسلامىئ گه‌یشتن به مافئ ئازادىیه‌کانى هه‌موو گه‌لانى ئێرانه، درێژه‌ى ده‌بێ. ده‌سه‌لاتدارانى رێژیم به‌و جینایه‌ته نوێیه جارێکى دیکه ئه‌وه‌یان به خه‌ڵکى کوردستان سه‌لمانده‌وه که هیچ کات موتمانه‌یان پێ ناکرێ، چوونکه ئه‌وان له هه‌موو ده‌رفه‌تێک بۆ ئیعدامى رۆڵه‌کانى کورد که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
کۆمارى ئیسلامى به‌و جینایه‌ته بێ به‌زییانه جارێکى دیکه سه‌لماندیه‌وه که جگه له‌رووخان و له‌ناوچوونى، رێگه‌یێکى دیکه بۆ ده‌سته‌به‌رکرانى مافه‌کانى تێکراى خه‌ڵکى ئێران و خه‌ڵکى کوردستان و ئازادیخوازان له‌به‌رده‌م دانییه.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمى دیکتاتۆرى ویلایه‌تى فه‌قیه
سلاو له گیانى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادیى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران
حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئێران
کۆمه‌ڵه‌ى شۆر٠شگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
یه‌ک شه‌ممه ١٩ى بانهمهر٠ى ١٣٨٩