ده‌سپێکردنى نار٠هزایهتى خوێندکارانى کورد و غه‌یره کورد و نه‌دانه‌وه‌ى ته‌رمى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
خوێندکارانى زانستگاى تاران ته‌زاهوراتى خۆیان دژى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم ده‌ست پێکردووه و دروشمى، (مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) ده‌ڵێنه‌وه. رۆژى رابردوو به‌دواى ئیعدامى جینایتکارانه‌ى ٥ زیندانى سیاسی (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلى، عه‌لى حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هوولى و مه‌هدى ئیسلامیان) ژماره‌یێک له‌که‌س و کارى ئه‌و شه‌هیدانه ...
و کۆمه‌ڵێک له‌خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان چوونه تاران تا وێراى خوێندکارانى تارانى و کورد ناره‌زایه‌تى و توره‌یی خۆیان له‌رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى دهرببر٠ن. خوێندکارانى چالاکى کورد پێشتر بۆ رێکخستنى کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى بانگه‌وازیان کردبوو.
به پێى راپۆرته‌کان خانه‌واده‌ى فه‌رزادى که‌مانگه‌ر ساعه‌تى ٨ى به‌یانى سه‌ردانى زیندانى ئێوینیان کردووه و تا ته‌رمى رۆڵه‌که‌یان وه‌رگرنه‌وه، به‌لام جینایه‌تکارانى زیندانى ئێوین وه‌لامى، "نا"یان پێداونه‌وه و ناردوویانن بۆ دادگاى رژیم. له‌ئێسیتا دا خانه‌واده‌ى فه‌رزاد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى رۆڵه‌که‌یان له‌رێگه‌ى وه‌کیله‌که‌ى سه‌ردانى دادگاى رژیمیان کردووه به‌لام به‌پێى ووته‌ى یه‌کێک له‌نزیکانى شه‌هید فه‌رزاد له‌به‌ر بارودۆخى ئاڵۆز و توره‌یی و رقى خه‌ڵک له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته گرانه به‌ئاسانى ته‌رمه‌که‌یان ٠Žبده‌نه‌وه.