حکوومه‌ت نیزامى رانه‌گه‌یه‌ندراو له شارى کامیاران و باقى شاره‌کانى کوردستان
به‌دواى شه‌هید کردنى ٤ زیندانى کوردى سیاسی به‌تایبه‌ت مامۆستا فه‌رزادى که‌مانگه‌ر خه‌ڵکى کامیاران رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٩ى بانه‌مه‌ر رژانه سه‌رشه‌قام و توره‌یی و بێزارى خۆیان له رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى دهربر٠ى. به پێى راپۆرته‌کان هێزه‌کانى رژیم بۆ پێش‌گرتن له خۆپێشاندانێکى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى به‌کرێگیراوێکى زۆریان له‌نزیک ماڵى فه‌رزاد و ناوچه‌کانى تر‌ى شار کۆکردۆته‌وه. هێزه‌کانى رژیم له‌ترسی توره‌یی خه‌ڵک ده‌یان ماشێن و هێزى سه‌رکووتگه‌ریان له‌ئورگانه‌کانى جواروجۆر وه‌ک هێزى تایبه‌تى دژه شۆر٠ش...
و هێزى ئینتزامى و لیباس شه‌خسیه‌کان له‌شار دا بلاوکردۆته‌وه و حکوومه‌ت نیزامێکى رانه‌گه‌یندراو زاڵه به‌سه‌ر شارى کامیاران دا. جێگه‌ى باسه شارى کامیاران ئه‌مرۆش دووشه‌ممه ٢٠ ى بانه‌مه‌ر٠ هه‌روا جمه‌ى دێت له‌هێزى به‌کرێگیراوى رژیم و هێزه‌کانى رژیم بۆ چاوترسێن کردنى خه‌ڵک مانۆر لێده‌ده‌ن و به سوارى ماتۆر و ماشێن بوونه‌ته هۆى رق و بێزارى زیاترى خه‌ڵکى داخدارى شارى کامیاران. به پێى راپۆرته‌کان ئه‌و ره‌وشه له‌باقى شاره‌کانى کوردستان وه‌ک سنه، سه‌قز، مه‌هاباد و...هتد، زاڵه و ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌ترسی راپه‌رینێکى گشتى له‌وێنه‌ى هاوینى ساڵى ١٣٨٤ى کوردستان شاره‌کانى کوردستانیان کردۆته پادگانى نیزامى.