به‌رێوه‌چوونى کۆبوونهوهێکى ناره‌زایه‌تى له‌به‌رانبه‌ر ئیعدامى ٥ تێکۆشه‌رى سیاسی له شارى سلێمانى و داواى مانگرتنى گشتى کوردستان
رۆژى یه‌ک شه‌ممه ١٩ى بانه‌مه‌ر٠ له‌پارکى ئازادى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن چالاکانى سیاسی و مه‌ده‌نى به بۆنه‌ى ئیعدامى ٥ زیندانى سیاسی رێوره‌سمێک رێکخرا که تێیدا نوێنه‌رى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران و ژماره‌یێک لهکهسایهتیهکانى کوردستان به‌شدار بوون. مه‌راسیمه‌که به ده‌قیقه‌یێک وێستان بۆ روحى پاکى شه‌هیدان دهیتى پێ‌کرد. پاشان چه‌ند په‌خشان ووتار له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تێکى کورد ...
پێش که‌ش کرا. مه‌راسیمه‌که به خوێندنه‌وه‌ى شیعر و هه‌روه‌ها په‌یام له‌لایه‌ن دۆستان و هاوبهندهکان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدکراوان درێژه‌ى کێشا. په‌یامى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى به‌شدار له‌و مه‌راسیمه‌ش خوێندرایه‌وه که تێیدا په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانیش پێش که‌ش کرا. نوێنه‌رى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌شارى سلێمانى به‌رێز عه‌لى به‌هرامى له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له ئه‌ندامان و دۆستانى سازمان له‌و پارێزگایه به‌شداریان له‌مه‌راسیمه‌که‌دا کرد. جێگه‌ى باسه له‌مه‌راسیمه داوکرا که رۆژى سێ شه‌ممه ٢١ى بانه‌مه‌ر٠ مانگرتنى گشتى له‌سه‌راسه‌رى کوردستان به‌رێوه‌بچێ.