جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى به‌رێز بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى سیاسی

په‌یامى به‌رێز بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى سیاسی

جه‌ماوه‌رى سته‌م لێکراوى کوردستان!
خه‌ڵکى خۆراگرى ئێران!
تێکۆشه‌رانى چالاک و ئازادیخواز، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات!
هه‌واڵى ئێعدامى ٥ تێکۆشه‌رى رێگه‌ى ئازادى، شه‌هیدان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلى، شیرین عه‌له‌م هویى و عه‌لى حه‌یده‌ریان و مێهدى ئیسلامیان بووه‌ هۆى خه‌م و په‌ژاره‌م.
به‌ بیستنى هه‌واڵى ئه‌و جینایه‌ته‌ ئه‌و پرسیاره‌م له‌لا دروست بوو که‌ به‌راستى ده‌بێ ئاخونده‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان، چ جۆره‌ مرۆڤێک بن، ئایا ده‌کرێ به‌ مروڤـ بژمێردرێن؟
دیاره‌ زۆر له‌سه‌ر جینایه‌ت و ده‌ر٠نده‌یى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى گوتراوه‌ و نوسراوه‌، باس کردن له‌سته‌مگه‌رى و پێشێل کردنى مافه‌کانى مروڤـ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئاخوندانه‌وه‌ له‌ جیهان باس ده‌کرێ و رێکخراو و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانى پارێزه‌رى مافى مروڤـ هه‌رکام به‌نۆره‌ى خۆیان له‌سه‌ر جینایه‌ت و سته‌مگه‌ری حکومه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى ئێران و کوردستان ...

به‌ لێدوان و به‌ راگه‌ێندراو مه‌حکومیان کردوه‌.
باس کردن له‌ جینایه‌ت و ده‌ر٠نده‌یى ئاخونده‌کان شتێکى تازه‌ نیه‌ و زۆربه‌ى هه‌ر زۆرى دانیشتوانى جیهان لیێ ئاگادارن، که‌ باسم له‌ سته‌مگه‌رى ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان کرد، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى ٣١ ساڵ جینایه‌ت و مرۆڤ کوژى وپى ٠Žشێل کردنى مافه‌کانى مروڤ و سه‌ره‌تایێک بوو بۆ باس کردن له‌ جینایه‌تى نوێی ئاخوندان به‌ ئێعدامى پێنج تێکۆشه‌رى رێگه‌ى ئازادى. ئه‌و شه‌هیدانه‌ شکه‌نجه‌ نه‌یترساندن، ته‌نانه‌ت حوکمى ئیعدام و هه‌ر٠ه‌شه‌ کارى نه‌کرده‌ سه‌ر وره‌ى به‌رزیان و هه‌ر وه‌ک کێو له‌به‌رانبه‌ر دژمندا وێستان تا کۆتایی ژیانیان.
به‌ پێویستى ده‌زانم به‌ بۆنه‌ى شه‌هاده‌تى ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ر و قاره‌مانه‌، سه‌ره‌خۆشى و په‌ژاره‌م به‌که‌س وکارى ئه‌و شه‌هیده‌ به‌نرخانه‌ و ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌رى کوردستان رابگه‌یێنم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات و تێکراى دڵسۆزان ده‌که‌م، به‌ هه‌ر رێگه‌ێک ده‌توانن رق و توره‌یى خوێان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته‌ ده‌رببرن و هه‌وڵ بده‌ن به‌ پێک هێنانى کۆرو کووبوونه‌وه‌ به‌شدارى چالاکانه‌ له‌ ناره‌زایه‌تیه‌کاندا بکه‌ن.
خوداى گه‌وره‌ سه‌بوورى که‌س وکارى ئه‌و پێنج شه‌هیده‌ به‌نرخه‌ بدا.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمى ملهۆرى ئاخوندى
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران
بابه‌ شێخ حسینى
سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٠ ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨

14 سال و 6 ماه و 11 روز و 21 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

په‌یامى به‌رێز بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى سیاسی

په‌یامى به‌رێز بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى سیاسی


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن