ئاگاداریه‌ک بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌باتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
به‌ڕێزان ئه‌ندامان و لایه‌نگره تێکۆشه‌ره‌کانی سازمانی خه‌بات!
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری کوردستان!
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن که له به‌ره‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩ی بانه‌مه‌ڕ حوکمی ئێعدامی پێنج به‌ندکراوی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وینی تاران به ناوه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی و مێهدی ئیسلامیان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڕێوه چوو.
له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوو ڕێژیم به‌هه‌موو کرده‌وه نائینسانی و دڕندهیهکانی خۆی هه‌وڵی داوه که گه‌لی کورد له‌ناو ببات و بێ ده‌نگیان بکات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هیچ جۆره کرده‌وه‌یه‌کی دژه ئینسانی و دیکتاتۆریانه‌ی خۆی ده‌ستی نه‌پاراستوه. ئه‌و هێرش و کرده‌وه قێزێونانه هه‌رگیزا و هه‌رگیز نه‌یان توانیوه چۆک به بزوتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بده‌ن. هه‌ربۆیه‌ش فه‌رزاد ووته‌نی ئه‌ستێره‌کانمان ئاوا ده‌کرێن، به‌ڵام هه‌ست پێ ناکه‌ن کهئاوابونی ئه‌ستێره‌کان خۆری هیوای گه‌لی له پشته.
بۆ شه‌رمه‌زارکردن و مه‌حکومکردنی ئه‌م تاوانه نائینسانی و ناعه‌داله‌تیانه‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رامبه‌ر به له سێداره‌دان و شه‌هیدبوونی ئه‌و پێنج ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌ی گه‌له‌که‌مان، داواتان لێ ده‌که‌ین که به‌ژداری به‌رینتان هه‌بێ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان. له هه‌مان کات دا داوا له تێکڕای ئازادییخوازانی کوردستان و که‌سایه‌تیی و رێکخراو و دامه‌زراوه جیهانییه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و پشتیوانانی پرسی ره‌وای کورد ده‌که‌ین که ئه‌م کرده‌وه نائینسانی و ناعهدالهتیهیی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌توندی مه‌حکوم بکه‌ن و شه‌رمه‌زاری بکه‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌وڵ بدرێ تاوانه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه دیکتاتۆره لهقاوبدرێ و چی دی پشتیوانی له ڕێژیمیێکی به‌و شێوه‌یه دیکتاتۆر نه‌که‌ن که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناک و قێزێونه بۆ جیهانی دیموکراسی و ئازادی. پشتیوانی گه‌لانی دنیا و وڵاتانی دنیا له گه‌لی کوردی چه‌وساوه و ماف خوراو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، ههنگاوێکی گرنگ و کاریگهریگهر ده‌بێ له وه‌رچه‌رخاندن و ڕوخاندنی ئه‌م ڕێژیمه دژی ئینسانیه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ ئێران و کردستانی ئێران به‌تایبه‌تی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان