کۆده‌نگى گشتى له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى مانگرتنى رۆژى پێنج شه‌ممه
له‌دواى بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئیعدامى ٤ رۆڵه‌ى کورد به‌ناوه‌کانى (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هوولى و فه‌رهاد وه‌کیلى) هه‌روه‌ها مێهدى ئیسلامیان خه‌ڵکى شیراز شه‌پۆلێکى گه‌وره‌ى رق و بێزارى له‌سه‌راسه‌رى کوردستان و ئێران وه‌رێ که‌وتوه و ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌گه‌ڵ مه‌حکوومیه‌تى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى به‌ره‌ورووبوون.
به‌مه‌به‌ستى نار٠هزایهتى دهربر٠ین به‌وکرده‌وه‌یه بر٠یارێکى گشتى له‌سه‌ر مانگرتنى سه‌رانسه‌رى له‌کوردستان و ئێران په‌سه‌ند کراوه که تا ئێستا ...
پشتیوانیێکى زۆرى وه‌ده‌ست هێناوه.
له‌وچوارچێوه‌یه سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران پشتیوانى و داوایان له‌هاونیشتمانانه کوردستان کردووه به هه‌ر شێوه‌یێک ده‌توانن به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه هاوبه‌شه‌وه بێن و ناره‌زایه‌تى خۆیان به‌و جینایه‌ته‌ى رژیمى ئاخوندى دهرببر٠ن. هه‌روه‌ها خوێندکارنى کوردى زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران پشتیوانیان له‌ومانگرتنه سه‌راسه‌ریه کردووه و له‌لێدوانێکدا وێراى هاوده‌ردى و پرسه و سه‌رخۆشی خۆیان به خانه‌واده‌ى ئه‌و عه‌زیزانه رایانگه‌یاندووه وێراى خه‌ڵکى سه‌راسه‌رى ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان بۆ رێز گرتن له‌وشه‌هیدانه و مه‌حکوومیه‌تى ئه‌و کرده‌وه‌یه رژیمى ئاخوندى له‌مانگرتنى گشتى رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٣/٢/١٣٨٩ به‌شدارى ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها چالاکانى مه‌ده‌نى ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌کان و چالاکانى کرێکارى و ژنان و کاسبکارانى شاره‌کانى کوردستان له‌لێدوانى جیاجیا پشتیوانیان له‌و بانگه‌وازه کردووه و به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن. جێگه‌ى باسه ئه‌و بانگه‌وازه گشتیه بۆته هۆى ترسی ده‌سه‌لاتدارانى رژیم و به پێى هه‌واڵه‌کان شاندى کونترۆڵى قه‌یرانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ هاتۆته شارى سنه و بۆ کونترۆڵ کردنى هه‌ل و مه‌رجى گرکان ئاساى شاره‌کانى کوردستان له‌بیرى رێگه‌چاره‌ن.