بانگه وازى کومیتهى فینلاندى ح٠یزبه کوردستان٠یةکان بۆ بهرێوهبردنى رێپێوان و خۆپیشاندان لهبهردهم سهفارهتى رژیمى ئێران
هاونیشتمانانی به ڕێز، کۆڕ و کۆ مه ڵانی ئازدایخواز، حیزب و ڕێکخراوه کوردییه کان و کوردانی نیشتمانپه روه ری دانیشتووی وڵاتی فینلاند، بۆ جارێکی دیکه ڕژیمی کۆنه په ره ست و کورد کوژی کۆ ماری ئیسلامی ئێران جه نایه تی خولقاند.
له به ره به یانی ٩.٥.٢٠ ١٠ پینج گوڵاڵه سووره ی تینووی بارانی ئازادی ، پێنج کۆ تری په یام هێنه ری ئاشتی و دیموکراسی ، پێنج زندانی سیاسی له سیا چاڵی ئه ویندا له لایه ن جه لادانی مرۆڤکوژی کۆ ماری ئیسلامی ئێرانه وه له سێداره دران و گیانی پاکیان پێشکه ش به باره گای دایکی نیشتمان کرد. ناوی ئه م پێنج قاره مانه ...
بریتین له : فه رزادی که مانگه ر ، شیرین عه له م هوویی، عه لی حه یده ریان،فه رهاد وه کێڵی،مه هدی ئیسلامییان
بۆ له قاو دانی ئه م جینایه ته گه وره یه و به مه به ستی په یمان تازه کردنه وه له گه ڵ گیانی پاکی ئه م پێنج تێکوشه ره و ده ربڕینی هاوده دردی له گه ڵ هه موو زیندانیانی سیاسی له ئێران دا و به تایبه ت بنه ماڵه کانی ئه م شه هیده سه ربه رزانه ، خۆپیشاندانێک له شاری هیلسینکی له به رده م باڵوێزخانه ی ئێران ڕێکده خرێت.
داوا له هه موو ئینسانه مرۆڤدۆست و نیشتمانپه روه ر و ئازادیخوازاه کانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند ده که ین که به ده م بانگه وازه که ما نه وه بێن و به شداری ئه م ڕێپێوانه بن.
کات: ڕۆژی شه ممه ١٥.٥.٢٠ ١٠ کاتژمێر ١١.٠ ٠
شوێنی کۆ بوونه وه: وێسگه ی مترۆی "کوڵۆساری"
Kulosaaren metroasema
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کومیته ی فینلاند
کۆ مه ڵه ی شۆڕشگێڕی زه حمه تکێشانی کوردستان ، کومیته ی فینلاند
سازمانی خه باتی کوردستانی ئێران، کومیته ی فینلاند
بزووتنه وه ی دموکراتیکی یارسان،کومیته ی فینلاند
ناوه ندی چاک له فینلاند
بۆ زانیاری زیاتر پێوه ندی به م ژمارانه وه بگرن
٠ ٤٠ ٧٧٠ ٩٨٠ ٣,٠ ٤٠ ٧٦٠ ٤٩٢١,٠ ٤٠ ٠ ٦٩٧٠ ٥٣,٠ ٤٠ ٥٣٣٥٣٣٧٦,٠ ٥٠ ٣١٠ ٦٨٦٦