بانگه‌وازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان
جه‌ماوه‌رى خۆر٠اگرى کوردستان!
ئه‌ندامان ولایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات!
رژیمى ملهۆرى ئاخوندى سته‌م و ئازاردانى لاوانى مافخواز و ژنان وتێکراى چین و توێژه‌کانى خه‌ڵک په‌ره پێ داوه. له نوێ ترین جینایه‌تى ده‌سه‌لاتدارانى حکومه‌تى ئاخوندى به‌رانبه‌ر به‌تێکۆشه‌رانى ئازادى، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى، شیرین عه‌له‌م هه‌لى و مێهدى ئیسلامیانى ئیعدام کرد. ئه‌و جینایه‌ته‌ى رژیم بۆوه هۆى بێزارى تێکر٠ایى له کوردستان و ئێران به‌پێى راپۆرته‌کان رق و بێزاریى جه‌ماوه‌ریى له ده‌سه‌لاتداران له شاره‌کانى کوردستان په‌ره‌ى سه‌ندوه، هه‌روه‌ها له ژماره‌یه‌ک ...
وولاتانى جیهانیش، ئێرانیان و کوردستانیان ناره‌زایه‌تیان دهربهر٠یوه، بر٠یاریشه له داهاتوودا، کۆر وکۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى دیکه وه‌رى بخرێ.
هاو نیشتمانانه تێکۆشه‌ره‌کان!
ده‌سه‌لاتداران رژیمى ئێران مه‌به‌ستیانه درێژه به‌سه‌رکوت و هه‌ره‌شه‌و ئێعدامى زیاترى لاوان و ئازادیخوازان بده‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌رکێکى گرێنگى هه‌ر مرڤێکى خاوه‌ن هه‌ست و هه‌ر ئێرانیێکى نیشتمان په‌روه‌ر و ئازادیخواز و هه‌ر کوردێکى دڵسۆزه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تیانه نار٠هزایهتى دهربر٠ێ.
دیاره له‌م هه‌ل و مه‌رجه حه‌سته‌مه‌دا و له له‌رانبه‌ر به‌و جینایه‌ته‌ى ر٠ژیمى ئاخونده‌کان، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران داوا له جه‌ماوه‌رى خۆراگرى کوردستان ده‌کا تا له رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٣ى بانه‌مه‌ر٠ له به‌رانبه‌ر ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى ر٠ێگهى ئازادى و جینایه‌ته‌کانى ده‌سه‌لات ناره‌زایه‌تى به‌ربلاو بهر٠ێوهبهرن. ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه ده‌کرێ به سه‌ردانى گۆر٠ى شه‌هیدان پێک هێنانى کۆرو سێمینار، هه‌روه‌ها نووسینى دروشم دژ به ده‌سه‌لات و نه‌چوون بۆسه‌ر ئیداره و مه‌دره‌سه‌کان و، هه‌روه‌ها به‌شدارى له پرسه‌و ماته‌مینى ئه‌و پێنج شه‌هیده به‌نرخه‌دا به‌رێوه بچێ.
سازمانى خه‌بات، داوا له کومیته‌و ته‌شکیلات و ئه‌ندامانى نه‌هێنى له ناوخۆى کوردستان ده‌کا، به شێوه‌ى جیددى و به‌ربلاو چالاکییه‌کانیان به‌رفراوان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژى پێنج شه‌ممه، له کوردستاندا به شێوه‌ى یه‌ک پارچه له به‌رانبه‌ر حکومه‌تى دیکتاتوورى ئاخوندى ناره‌زایه‌تى وهر٠ێ بخرێ.
درود بۆ ر٠وحى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى ئازادیخوازى و مافخوازى له به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى .
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندیى
٢٠ ى بانهمهر٠ى ١٣٨٩ کۆچى خۆرى
١٠ ى مه‌ى ٢٠ ١٠ زایینى