کوردستان سه‌رانسه‌ر له‌مانگرتن دایه
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ٢٣ى بانهمهر٠ى ١٣٨٩ له وه‌لام به بانگه‌وازى مانگرتنى گشتى به‌نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به ئیعدامى ٥ چالاکى سیاسی سه‌رجه‌م شاره‌کانى کوردستان له‌مانگرتن دایه و سه‌رجه‌م بازار و دوکانه‌کان داخراوه و له‌هێندێک له‌شاره‌کانى کوردستان تێکگیران رووى داوه. له‌دواین زانیارییه‌کان ره‌وشی شاره‌کانى کوردستان به‌وشێوه‌یه‌یه:
سنه:
شارى سنه سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بازارى شار به گشتى داخراوه. دوکاندارانى بازارى...
ئاسف، شه‌قامى فه‌رده‌وسى شه‌شه‌مى به‌همه‌ن، سیروس، شاپوور شاره‌کى سه‌نعه‌تى و سه‌رجه‌م پاشاژه‌کانى شار داخراوه. هه‌روه‌ها کارمه‌ندانى ئیداره‌کانى سنه زۆربه‌یان نه‌چوونه سه‌ر کار و ئه‌وانه‌وش که به‌هه‌ر هۆیێک نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ستى مانگرتنه‌که بن به‌ه جل و به‌رگى رش و کوردییه‌وه له‌سه‌ر کاره‌کانیان ئاماده بوونه. به پێى دوایین هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانى رژیم که‌وتوونه‌ته قوفڵ شکاندنى دوکانه‌کان و هه‌روه‌ها له‌مه‌یدانى ئیقباڵیش جه‌ماوه‌ر ته‌زاهوراتیان رێکخستووه و به‌دروشم دان به‌ره‌نگارى هێزه‌کانى رژیم ده‌بنه‌وه.
مه‌هاباد:
خه‌ڵکى شارى مه‌هاباد یه‌کگرتووانه مانیان گرت. زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى بازار و دوکانه‌کانى مه‌هاباد داخراوه. که‌مترین خوێندکار و مامۆستا چوونه سه‌ر که‌لاسه‌کان و مه‌دره‌سه‌کان. مانگرتنى خه‌ڵک به‌راده‌یێک به‌ربلاوه که ته‌نانه‌ت خه‌ڵک سه‌ردانى بانکه‌کانیش ناکه‌ن. بازاره‌کانى، تاناکۆرا، سێراى وه‌فایی، تاریکه بازار، چواررێانى ئازادى بۆ هه‌ر چوار لا، باغى شایگان، مه‌یدانى ئیستقلال، مه‌یدانى ئاسنگران، ترمیناڵى باشوور و زۆربه‌ى دوکانه‌کانى شار داخراون. به پێى هه‌واڵه‌کان هێزه سه‌رکووتگه‌ران له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له خۆفرۆشان له‌هه‌وڵى ئه‌وه دان دوکان و بازار به خه‌ڵک بکه‌نه‌وه. به‌لام خه‌ڵکى خۆراگر تادێ زیاتر په‌یوه‌ستى بانگه‌وازى مانگرتنه‌که ده‌بن.
کامیاران:
شارى کامیاران که شوێنى له‌دایک بوونى مامۆستاى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگه‌ره له‌مانگرتنێکى گشتى دایه و جه‌ماوه‌ر به‌ته‌واوى تازییه باره. هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم ههر٠هشهیان له دوکانداران کردبوو که دوکانه‌کانیان دانه‌خه‌ن به‌لام خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌ف وه‌لامى ئه‌و داوایه‌ى رژیمیان نه‌داوه‌ته‌وه. ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌خه‌ڵک له‌به‌رده‌م ماڵى شه‌هید فه‌رزاد کۆبوونه‌ته‌وه و هێزه‌کانى رژیمیش بۆ ترساندنى جه‌ماوه‌ر وێنه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى که ئاپۆراى خه‌ڵکى لێیه هه‌ڵده‌گرێ.
مه‌ریوان:
به پێى هه‌واڵه‌کان، دوکان و بازه‌اره‌کانى شارى مه‌ریوان به ته‌واوى مانا داخراوه. پاساژه‌کانى ئه‌حمه‌د نه‌جار، حه‌مه چاوه، حاجى وه‌یسى، حاجى عومه‌ر،مه‌وله‌وى، زاگرۆس، کۆمه‌ڵگاى کوردستان، چوارراى سه‌ره‌کى بۆلاى ئاموزش و په‌روه‌رش، شه‌بره‌نگ، شه‌قامى حاکى، چوار راى بایه‌وه بۆ لاى مه‌یدانى ئیستادیۆم به گشتى داخراون. له‌بازارى هه‌ورامیه‌کان نزیک به ٨٠ له‌سه‌دى دوکانه‌کان داخراون. هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کان له شار دا بلاوبوونه‌وه و مه‌به‌ستیانه به ههر٠هشه واله‌خه‌ڵک بکه‌ن که ده‌ست له‌مانگرتنه‌که هه‌ڵگرن.
ورمێ:
به پێى هه‌واڵه‌کان له‌زانستگاى ورمێ تێکگیران له‌نێو خوێندکارانى شۆر٠شگێرى کوردى هاتۆته ئاراوه و خوێندکاران له‌چوون بۆ سه‌ر که‌لاسه‌کان خۆیان پارستووه و هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کمانى رژیمیش هێرشیان کردۆته‌سه‌ر شوێنى خه‌وى خوێندکاران و به زۆر ویستوویانه خوێندکاران له‌سه‌ر که‌لاسه‌کانى خوێندن ئاماده بکه‌ن، به‌لام خوێندکاران وه‌لامیان نه‌داوه‌نه‌وه به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر بر٠یارهکهى پێشوویان. جێگه‌ى باسه ئه‌و تێکگیرانانه به‌رده‌وامه.
دێگولان:
به پێى ئه‌و هه‌ولانه‌ى که له‌شارى دێگولان بلاوبوونه‌وه خه‌ڵکى به‌شه‌رفى ئه‌و شاره‌ش سه‌رجه‌م دوکان و بازه‌رکانیان داخستووه. خه‌ڵکى شارى دیگولان رژاونه‌ته سه‌ر سه‌قامه‌کانى شار و به‌دانى دروشم ئێعدامى لاوانى کوردیان مه‌حکووم کردووه و هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانیش به مه‌به‌ستى دروست کردنى ترس و خۆف به ته‌قه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک تێکگیراون. هه‌واڵێک له‌سه‌ر برینداربوون و کوژرانى که‌س بلاو نه‌بۆته‌وه.
نه‌وسوود:
هه‌واڵه‌کان له‌شارى نه‌وسوود باس له تێکگیرانى خه‌ڵک و هێزه سه‌رکووتگه‌رانى رژیمى ئاخوندى ده‌که‌ن. دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى که هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم له گه٠رهکى شوشمێ پیاوێکى به‌سالاچوو ده‌ده‌نه به لێدان خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى نه‌وسوود له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم به‌توندى تێکده‌گیرێن. خه‌ڵکى نه‌وسوو که ته‌نیا بۆ ١٠ ده‌قیقه بازارى سنووریان کرده‌وه و که‌ل و په‌له‌کانیان له دوکانه‌کانیان جێگر کرد و پاشان دوکانه‌کانیان داخست له‌پاش ئه‌وه‌ى که هێزه‌کانى رژیم جنێو به خه‌ڵک ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها پیاوێکى به‌سالاچووش ده‌ده‌نه به‌ر لێدان خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیران و به‌کرێگیراوانى رژیم ته‌قه‌ى هه‌وایی ده‌که‌ن.