مانگرتنى گشتى کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان به‌رده‌وامه
له‌درێژه‌ى ئه‌و مانگرتنه گشتیه‌یه‌ى که به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى ئیعدامى چالاکانى کورد بریارى له‌سه‌ر درا، شاره‌کانى کوردستان له‌مانگرتن و ناره‌زایه‌تى دان و به‌و کرده‌وه‌یه‌ى خۆیان رژیمى دژى گه‌لى ئاخوندیان ته‌واو وه‌له‌رزه خستووه و به هه‌لس و که‌وتیان نیگه‌رانى قوولیان له و‌هه‌نگاوه یه‌کگرتووانه ده‌رده‌که‌وێ. له‌درێژه‌ى مانگرتنى شاره‌کانى کوردستان له‌وشارانه‌ش مانگرتن به‌وشێوه‌یه‌یه:
بۆکان:
خه‌ڵکى قاره‌مان له‌شارى بۆکان به‌شێوه‌ێکى هاوئاهه‌نگ به پیر بانگه‌وازى هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستانه‌وه هاتوون و رژیم له‌ترسی بلاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مانگرتنه‌که سه‌رجه‌م هێڵه‌کانى ته‌له‌فوونى بریوه. به پێى زانیارییه‌کان به‌شی هه‌ره زۆرى دوکان و بازاره‌کانى شارى بۆکان و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌کان ...
داخراون و ماموستایان و خوێندکاران نه‌چوونه سه‌ر که‌لاسی خوێندن. سه‌رجه‌م مه‌یدان و شوێنه هه‌ستیاره‌کانى شار وه‌کوو گه‌ره‌کى میراوا، فه‌له‌که‌ى فه‌رماندارى، بلوارى کوردستان، شه‌قامى مه‌وله‌وى رۆژهه‌لات و رۆژئاوا، شه‌قامى سه‌قز، فه‌له‌که‌ى ئیسکه‌نده‌رى چوارراى مه‌وله‌وى چوار رێانى شاره‌وزانى پر٠ کراوه له هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم. به پێى هه‌واڵه‌کان ئه‌گه‌رىروودانى تێکگیرانى خه‌ڵکى شار ى بۆکان و هێزه‌کانى رژیم هه‌یه و به‌کرێگیراوانى رژیم له‌وبارودۆخه هه‌ست به ترس و نیگه‌رانى ده‌که‌ن.
شنۆ:
خه‌ڵکى کوردپه‌روه‌رى شارى شنۆ هاوکات له‌گه‌ڵ باقى شاره‌کانى کوردستان له‌مانگرتنى گشتى رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٣ى بانه‌مه‌ر به‌شداریان کردووه و سه‌رجه‌م دوکان و بازار شوێنى کاسبى خه‌ڵک داخراوه و مامۆستایان و کۆمه‌ڵێک له‌کارمه‌ندانى ئیداره‌کان له‌شوێنى کاریان ئاماده نه‌بوونه.
سه‌قز:
به پێى هه‌واڵه‌کان شارى خۆراگرى سه‌قز شاهیدى به‌رێوه‌چوونى مانگرتنێکى گشتى و سه‌راسه‌ریه و سه‌رجه‌م دوکان و بازاره‌کانى شار داخراون . هێزه دژى گه‌لیه‌کان به زۆر هه‌ڵده‌کووتنه سه‌ر خه‌ڵک و دوکانیان پێ ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ى که نه‌توانن پێیان بکه‌نه‌وه هێمایێک له‌سه‌ر دوکانه‌کانیان ده‌ده‌ن. به پێى هه‌واڵه‌کان له‌ژێر ئه‌و فشارانه ته‌نیا ژماره‌یێکى که‌م ناچار به‌کردنه‌وه‌ى دوکانه‌کانیان بوونه و به‌شی هه‌رزۆرى دوکانداران نه‌چوونه‌ته سه‌ر کاره‌کانیان و قوتابخانه و خویندگه‌کانیش بێ خوێندکار و مامۆستا
نه‌غه‌ده:
خه‌ڵکى شۆرشگێرى نه‌غه‌ده به نیشانه‌ى ده‌ربرینى رق و بیزارى خۆیان له‌و جینایه‌ته‌ى هێزه دژى گه‌لیه‌کان به ئیعدامى ٤ تێکۆشه‌رى کوردله‌مانگرتنێکى گشتى دان. به پێى هه‌واڵه‌کان ژماره‌یێکى زۆر له قوتابخانه و شوێنى کاسبى و بازارى شار له‌مانگرتندان وبه یه‌کگرتووێکى به‌رچاو و شۆر٠شگیرانه مانیانیان گرتووه.
سه‌رده‌شت:
شارى سه‌رده‌شت ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه شاهیدى به‌رێوه‌چوونى مانگرتنێکى گشتگیر و سه‌راسه‌رى بوو. زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى دوکان و بازاره‌کان داخراون.
بانه:
به پێى هه‌واڵه‌کان شارى بانه وێراى سه‌رجه‌م شاره‌کانى تر‌ى کوردستان ئه‌مرۆ له‌مانگرتنى گشتى دایه و سه‌رجه‌م بازارچه‌و وژماره‌یێک له‌پاساژه‌کانى بانه داخراون و خه‌ڵک له‌چوونه سه‌ر کار خۆیان پاراستووه و هه‌روه‌ها مامۆستایان و لاوان و مێرمندالان نه‌چوونه‌ته مه‌درسه‌کان. هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم له‌زۆرێک له شوێنه سه‌ره‌کیه‌کانى شار جێگر بوونه و زۆر در٠ندانه هڵده‌کووتنه سه‌ر دوکانى خه‌ڵک و ده‌یانهه‌وێت به زۆر دوکان به خه‌ڵک بکه‌نه‌وه. هه‌ر له‌وپێوه‌ندییه‌دا هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کان دوکاندارێکى خه‌ڵکى بانه به‌ناوى حامید مه‌جیدیان شه‌لاڵى خوێن کردووه و که حازر نه‌بووه دوکانه‌که‌ى بکاته‌وه ره‌وانه‌ى ئیداره‌ى ئیتلاعاتیان کردووه. به گشتى شار له مانگرتنێگى گشتى وحکوومه‌ت نیزامێکى رانه‌گه‌یه‌ندراو دایه.
قوروه:
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه شارى قروه‌ش له‌مانگرتندایه‌و و بێجگه له کۆمه‌ڵێک که‌س که دوکانه‌کانیان کردۆته‌وه باقى کاسبکاران و دوکانداران دوکانه‌کانیان داخستووه. به پێى هه‌واڵه‌کان جل و به‌رگ شه‌خسییه‌کى زۆر له‌ناو شار بلاوبوونه‌ته‌وه.
دیوانده‌ره:
خه‌ڵکى چاونه‌ترسی دیوانده‌ره ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له‌مانگرتندان و زۆربه‌ى دوکانه‌کانى شار داخراون و خه‌ڵک له‌چوونه‌ده‌ر خۆ ده‌پارێزن. شارى دیوانده‌ره‌ش وه‌ک باقى شاره‌کانى تر میلیتاریزه کراوه.