جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتنى جه‌ماوه‌ر له‌شاره‌کانى کوردستان (زانیارى نوێ)

مانگرتنى جه‌ماوه‌ر له‌شاره‌کانى کوردستان (زانیارى نوێ)

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان به‌رده‌وام هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کان ژماره‌یان به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ و به‌ ماتۆر و ماشێنى نیزامى شاره‌کانیان کردۆته‌ مه‌یدانى شه‌ر. مانگرتنى خه‌ڵکى تێکۆشه‌ر، سه‌راسه‌رى کوردستانى گرتۆته‌و و ده‌کرێ به‌ که‌م وێنه‌ترین یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌کریزى گه‌لى کورد له‌مێژووى ٣١ ساڵ ده‌سه‌لاتدارى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى ناوى لێ ببه‌ین. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان مانگرتن له‌م شارانه‌ش به‌رێوه‌چووه‌:
کرماشان:
له‌شارى کرماشانى سه‌ربه‌رز مانگرتنى جه‌ماوه‌رى له‌ئارادایه‌. ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌دوکانه‌کان له‌شارى کرماشان داخراون. لاوانى ئازادیخواز ....

له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌ دان مانگرتنه‌که‌ به‌ شێوه‌یێکى چالاکتر به‌رێوه‌ بچێ و زۆربه‌ى خوێندکاران و قوتابیانى شار نه‌چوونه‌ مه‌درسه‌ و مامۆستایانیش له‌ماڵه‌کانیان مانه‌وه‌. هێزه‌ جینایتکاره‌کانى رژیم شه‌قامه‌ سه‌ره‌کى و مه‌یدانه‌ گه‌وره‌کانى شاریان گرتووه‌.
ره‌به‌ت:
خه‌ڵکى شارى خۆراگرى ره‌به‌ت له‌سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ى بانه‌مه‌ر٠ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و به‌شى زۆرى دوکانه‌کانى شار داخراون. هێزه‌ به‌کرێگیراوه‌کان ده‌ستیان داوه‌ته‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ده‌ست له‌مانگرتن هه‌ڵنه‌گرن، ئه‌وه‌ سزاى قورسیان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنن، به‌لام خه‌ڵکى قاره‌مان به‌ خۆراگرى ، له‌به‌رانبه‌ر فشار و هه‌ر٠ه‌شه‌کانى به‌کرێگیراوان وێستاونه‌وه‌. ژماره‌یێکى زۆر له‌هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کان به‌رچاو ده‌که‌وێ.
پیرانشار:
به‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌کان له‌شارى پیرانشاریش خه‌ڵکێکى زۆر له‌ مانگرتنى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌شداریان کردووه‌ و ناره‌زایه‌تى خۆیان له‌ ئیعدامى نار٠ه‌واى چالاکانى کورد ده‌ربریوه‌. فشارێکى زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵک بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ دوکان و بازار بکه‌نه‌وه‌، به‌لام خه‌ڵکى قاره‌مان رووبه‌رووى هێزه‌کانى رژیم بوونه‌وه‌ و شه‌ر و پێکدادان له‌نێوان خه‌ڵک و به‌کرێگیراوان رووى دا و خه‌ساره‌ت به‌ر ماشێنه‌کانى رژیم که‌وتووه‌ و خه‌ڵک هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر فه‌رماندار و نوێنه‌رى پیرانشار له‌ مه‌جلیسى رژیم. به‌ پێى دوایین هه‌واڵه‌کان له‌ ناوچه‌کانى زه‌رگه‌تان و شینئاوا لاوان و خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کان تێکگیراون و له‌جه‌ریانى ئه‌و تێکگیرانه‌دا به‌کرێگیراوانى رژیم ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک کردووه‌ و تا ئێستا پێکدادانه‌کان به‌رده‌وامه‌.
شنۆ:
زانیارى نوێ سه‌باره‌ت به‌ شارى شنۆ باس له‌ تێکگیرانى خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هێزه‌ به‌کرێگیراوه‌کانى رژیم له‌بازارچه‌ى سنگانى شنۆ ده‌کات و له‌چه‌ند شوێنى تر تێکگیران له‌نێوان خه‌ڵک هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان رژیم رووى داوه‌ که‌ هێزه‌ چلکاوخۆره‌کانى رژیم له‌خه‌راپترین ووشه‌ بۆ بلاوه‌پێکردنى خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
کامیاران:
هه‌واڵه‌کان له‌شارى کامیاران باس له‌ درێژه‌ى مانگرتنه‌که‌ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگه‌ر هه‌روا له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و بۆیان نییه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ پێى زانیارییه‌کان هێزه‌کانى رژیم هه‌ر٠ه‌شه‌یان له‌خانه‌واده‌ى که‌مانگه‌ر کردووه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک نابێ پێوه‌ندى ته‌له‌فوونیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ئه‌گینا ده‌گیرین و سزاى قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
به‌ پێى دوایین زانیارییه‌کان له‌و شارانه‌ش مانگرتن به‌رێوه‌چووه‌ و خه‌ڵک به‌ گه‌رمى پێشوازیان له‌داواى مانگرتنى گشتى کردووه‌. شاره‌کانى(بیجار، کرند، پاوه‌، سه‌رپێڵى زه‌هاو، ئیلام، گه‌یلانى رۆژئاوا، میاندواو)

14 سال و 6 ماه و 8 روز و 13 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

مانگرتنى جه‌ماوه‌ر له‌شاره‌کانى کوردستان (زانیارى نوێ)

مانگرتنى جه‌ماوه‌ر له‌شاره‌کانى کوردستان (زانیارى نوێ)


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن