سوپاسنامه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ هاو نیشتمان٠یانى کوردستان به‌بۆنه‌ى مانگرتنى به‌شکۆ و سه‌رکه‌وتوانه‌یان
هاونیشمانانى به‌رێز وتێکۆشه‌ر!
به‌خۆشیه‌وه بۆ جارێکى دیکه به ئاخوندانى ملهور٠تان سه‌لمانده‌وه که گه‌لى کورد له به‌رانبه‌ر سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تى سه‌ردانانه‌وێنێ هه‌ره‌شه و ئێعدام، هێرشى سه‌ربازى و ویران کردن و بێکارى و گرانى، کار ناکاته سه‌ر هیمه‌ت و ئیراده‌ى پولاینتان.
مانگرتنى که‌م وێنه‌ى جه‌ماوه‌ریى له رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر که به کاردانه‌وه به ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى ر٠ێگهى ئازادى، شه‌هیدان: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولى، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى و مه‌هدى ئیسلامیان بهر٠ێوه چوو، جارێکى دیکه به ئاخوندانى ملهور و دژمن به ئازادى، دژمن به بایه‌خ و به‌ها ئیسلامى و مرۆڤایه‌تییه‌کانى سه‌لمانده‌وه که به‌زۆر و هه‌ره‌شه و کوشتن ناتوانى گه‌لى کورد له‌ویست و مافه‌کانى پاشگه‌ز بکاته‌وه. ئاخونده‌کان پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزیان هه‌یه، ئیمکاناتى مادیان هه‌یه و ده‌سه‌لاتیان هه‌یه وزیندانه‌کانیان به‌ده‌سته، ئیتر ده‌توانن به‌سه‌ر ئیراده‌ى جه‌ماوه‌ردا زال بن، به‌لام له رۆژى پێنج شه‌ممه‌دا، جه‌ماوه‌رى خۆراگر هه‌موو خه‌یاڵ وخه‌ونێکى دژمنیان کرده بڵقى سه‌رئاو.
هاونیشتمانانى ئازادیخواز!
ئه‌ندامان ولایه‌نگران ودۆستانى سازمانى خه‌بات!
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى که له رۆژى پێنج شه‌ممه‌دا ئه‌رکى نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازانه‌تان به جێ گه‌یاند، سپاسى ماندووبوون و تێکۆشانى نیشتمانى وشۆرشگێرانه‌تان ده‌که‌ین. ئه‌و مانگرتنه که‌م وێنه و با شکۆیه‌تان وه‌ک رۆژێکى مێژوویى له خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان ده‌مێنێته‌وه و له‌بیر ناکرێ.
ئاشکرایه گه‌ڵى کورد ٣١ ساڵه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ملهۆرو خۆسه‌پێنى ئاخوندى بێ ووچان و کۆڵنه‌ده‌رانه تێکۆشاوه و به نه‌به‌زى خۆى واى کرد کوردستان به‌سه‌نگه‌رى ئازادیخوازانى ئێران بناسرێ. بێ گومان مانگرتنى باشکۆ و که‌م وێنه‌ى پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یه‌که‌م وئاخر کرده‌وه و یه‌کده‌نگى ئێوه و، یه‌که‌م تووره‌یى تێکرایى له رژیمى ملهور نابێ، به‌لام نمونه‌ى زیندوویى و خاوه‌ن هه‌ستى تێکر٠ای دانشتوانى کوردستانى سه‌لماند، هه‌روه‌ها بووه هه‌وێن و سه‌ره‌تایێکى نوێ بۆ رووبهر٠وو بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر حاکمیه‌تى ئاخونده‌کان. که ئاکامى ئه‌و خه‌بات و کۆڵنه‌دانه قه‌لاى له‌رزۆکى سته‌میان دهر٠وخێنێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سپاس له تێکر٠اى هاو نیشتمانان دووباره ده‌که‌ینه‌وه، داوامان ئه‌وه‌یه که ریزه‌کانتان یه‌کگرتووتر بکه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن به‌کرێگیراوانى رژیم ریزه‌کانتان تێک بده‌ن. هه‌ره‌وها ده‌بێ به‌شێوه‌یێکى دروست هه‌ڵس وکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره که‌مه له هاوولاتیان بکه‌ن که به‌شدارى مانگرتنیان نه‌کردوه. به راوێژ و روون کردنه‌وه بۆیان، هه‌ڵوێسته نیشتمانیه‌کانیان تێبگه‌یێنن، تا له داهاتوودا و له هه‌ر بۆنه‌و ئاخێزێکى دیکه‌ى جه‌ماوه‌ریدا ئه‌وانیش به‌شدار بن. بێ گومان ههر٠هشهى به‌کرێگیراوان بۆ تۆڵه کردنه‌وه له جه‌ماوه‌ر ناتوانێ کاریگه‌ریى هه‌بێ و ئه‌وه بزانن دژمن داماو و گیرۆده‌یه و ئه‌گه‌ر یه‌کگرتووییتان بپارێزن، ر٠ۆژ له‌دواى ر٠ۆژ دژمن له پاشه‌کشه‌دا ده‌بێ و ئازادى زووتر ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.
له‌گه‌ڵ سپاسى دووباره و هومێد به ر٠ووخانى یه‌کجاریى رژیمى ئاخوندان و سه‌رکه‌وتنى ئازادیخوازان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
هه‌ینى ٢٤ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٩