به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى له‌به‌رانبه‌ر ئیعدامى ٤ چالاکى کورد و چالاکێکى شیرازى رۆژى هه‌ینى ٢٤/٢/١٣٨٩ له شارى هلسینکى فینله‌ند ژماره‌یێکى به‌رچاو له کوردان و غه‌یره کوردانى دانیشتووى ئه‌و وه‌لاته رێپێوانێک بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئاخوندى له‌و وه‌لاته به‌رێوه چوو. دانیشتووانى دلسۆز و غه‌مخۆرى نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و وه‌لاته به‌و چالاکیه‌یان بێزارى و رقى خۆیان به ده‌سه‌لاتدارانى رژیم نیشان دا و له‌هه‌مان کاتدا هاوپهیوهندى خۆیان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى ناوخۆى کوردستان ده‌رخست. جێگه‌ى باسه ئه‌و رێپێوانه له‌لایه‌ن سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ...