کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى کومیته‌کانى هێزه کورد و کوردستانیه‌کان له وه‌لاتى سوئیس
رۆژى هه‌ینى ١٤/٥/٢٠ ١٠ به به‌شدارى ژماره‌یه‌کى زۆر له کوردانى دانیشتووى وه‌لاتى سوئیس له‌شارى بێرن پێته‌ختى ئه‌و وه‌لاته به نیشانه‌ى دهربر٠ینى نار٠هزایهتى دژى رژیمى ئاخوندى ، رێپێوانێکى هێمنانه وه‌رێخرا.
له‌و رێپێوانه په‌یامى کومیته‌ى هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستانى و ئێرانى خوێندرایه‌وه. سازمانى خه‌بات ى کوردستان، حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران، کۆمه‌ڵه‌ى شۆر٠شگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران و کانونى په‌نابه‌رانى...
سه‌راسه‌رى ئێران په‌یامه‌کانیان پێش که‌ش کرا. په‌یامى کومیته‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌لایه‌ن به‌رێز ئازاد حوسێن زاده به‌رپرسی کومیته‌ى سوئیسى سازمان پێش که‌ش به ئاماده‌بووان کرا.
هه‌ر هه‌مان رۆژ ساعه‌ت ٣ى دوانێوه‌رۆ له یه‌کێک له‌مه‌یدانه‌کانى شارى بێرن به به‌شدارى پارتى کرێکارانى کوردستان سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و حیزبی دیموکراتى کوردستان زۆرێک له هه‌ڵسووراوانى کورد و ئێرانى له‌و وه‌لاته رێپێوانێک سازدرا بۆ به‌رانبه‌ر لانه‌ى سیخۆرى رژیم و تێکگیرانێک له نێو خۆپێشانده‌ران و پۆلیسى ئه‌و وه‌لاته هاته‌ئارا.
له‌درێژه‌ى ئه‌و چالاکیانه رۆژى شه‌ممه رێکه‌وتى ١٥/٥/٢٠ ١٠ له یه‌کێک له مه‌یدانه‌کانى شارى بێرن له نزیک پارلمانى ئه‌و وه‌لاته خۆپێشاندانێکى دیکه به به‌شدارى حیزبی دیموکراتى کوردستان، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان، حیزبی شیوعى کوردستان، ناوه‌ندى چاک کوردۆ ساید و رێکخراوى چاک دژى ژینۆسایدى کورد سازدرا. جێگه‌ى باسه له‌و کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه مامۆستا فه‌وزى ره‌مزى شاعیر و نووسه‌ر به بۆنه‌ى ئه‌و کاره‌ساته هه‌ستى خۆى به خوێندنه‌وه‌ى پارچه شێعرێک دهربر٠ى.