جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢ که‌س له‌ کامیاران گیراون

٢ که‌س له‌ کامیاران گیراون

له‌دواى به‌رێوه‌چوونى مانگرتنه‌ گشتیه‌ بێ وێنه‌که‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌رى کوردستان به‌ نیشانه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى به‌رانبه‌ر به‌ ئیعدام کردنى ٥ تێکۆشه‌رى سیاسی رژیمى ئاخوندى ده‌ستى داوه‌ه‌ته‌ گرتن و بانگ کردنى خه‌ڵکى کوردستان به‌ بیانووى به‌شداریان له‌مانگرتنه‌که‌دا. رۆژى شه‌ممه‌ ٢٥ى بانه‌مه‌ر٠ ئیلاهه‌ى محه‌ممه‌دى و فه‌تحوڵڵا محه‌ممه‌دى به‌تاوانى به‌شدارى له‌رێوره‌سمى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگه‌ر بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات ...

بانگ کراون و له‌دواى لێکۆڵینه‌وه‌ێکى زۆر به‌ دانانى بارمته‌ به‌ شێوه‌ی کاتى ئازاد کراون. جێگه‌ى باسه‌ پێشووتریش له‌دواى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان به‌ ئیعدامى ٥ چالاکى سیاسی ١٥ خوێندکارى مه‌ریوانى گیران و ١٢ که‌سیان به‌ دانانى بارمته‌ به‌ شێوه‌ى کاتى ئازاد کران و تا ئێستا ٣ که‌سه‌که‌ى دیکه‌ به‌ناوه‌کانى ته‌وفیق په‌رته‌وى و دانا له‌نجئاوایی و ئارام وه‌یسى هێشتا ئازاد نه‌کراون و بارودۆخیان نادیاره‌ و له‌ سه‌ردانى خانه‌واده‌ى ئه‌و ٣ که‌سه‌ بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بۆ زانینى بارودۆخى رۆڵه‌کانیان به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌وه‌ پێیان ووتراوه‌ هه‌تا ١٥ رۆژى تر بۆیان نییه‌ هه‌واڵى رۆڵه‌کانیان بپرسن.

14 سال و 6 ماه و 5 روز و 19 ساعت و 22 دقیقه پیش از این

٢ که‌س له‌ کامیاران گیراون

٢ که‌س له‌ کامیاران گیراون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن