فشار بۆ سه‌ر چالاکانى مه‌ده‌نى له‌شارى سنه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى سنه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌یێک له به‌رێوه‌به‌رانى رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان که پێشووتر له راگه‌یه‌ندراوى جیاجیا نار٠هزایهتى و بێزارى خۆیان له ئیعدامى ٥ چالاکى سیاسی له زیندانه‌کانى رژیم ده‌ربریووه، بانگ کردۆته ...
ستادى هه‌واڵده‌رى و خراونه‌ته به‌رلێکۆڵینه‌وه. به پێى هه‌واڵه‌کان سۆما محه‌ممه‌دزاده به‌رێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى که‌له‌پوورى کۆمه‌لایه‌تى شاهۆ، میلاد که‌ریمى خوێندکارى ئازاد و فه‌ردین که‌مانگه‌ر به‌رێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى مێدیاکانى ولات بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى ئیتلاعاتى شارى سنه بانگ کراون و له‌دواى لێکۆڵینه‌وه‌ێکى زۆر به به‌ڵیننامه ئازاد کراون.