جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یه‌ندراوى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر سه‌پاندنى حوکمى ئیعدامى ٦ که‌سی دیکه‌ له‌ هاونیشتمانانى ئێرانى

راگه‌یه‌ندراوى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر سه‌پاندنى حوکمى ئیعدامى ٦ که‌سی دیکه‌ له‌ هاونیشتمانانى ئێرانى

له‌دواى ئیعدامى ٥ زیندانى سیاسی له‌ ١٩ى بانه‌مه‌ر٠، دادستانى جینایتکارى رژیم عه‌بباسی جه‌عفه‌رى ده‌وڵه‌ت ئاوایی، په‌سه‌ند کردنى حوکمى ئیعدامى ٦ که‌سی دیکه‌ى راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د دانیشپوور موقه‌ده‌م، موحسین دانیش پور موقه‌ده‌م، عه‌بدولره‌زا قه‌نبه‌رى، محه‌ممه‌د عه‌لى سارمى، جه‌عفه‌ر کازمى و محه‌ممه‌د عه‌لى حاجى ئاقایی حوکمى ئیعدامیان په‌سه‌ند کراوه‌ و ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌چوونى حوکمه‌که‌یان له‌ماوه‌ێکى نزیک به‌ره‌وسه‌ر چووه‌. تاوانى ئه‌ که‌سانه‌ به‌ موحاره‌به‌ و پروپاگه‌نده‌ دژى نیزام و تێکدانى ئه‌منیه‌تى وه‌لات راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌لام له‌راستیدا ته‌نیا تاوانى ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خزم و که‌س و کاریان له‌ناو سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێراندایه‌. به‌له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و که‌سانه‌ پێیان ووتراوه‌ ...

مافى ته‌له‌فوون کردنیان نییه‌ ، هه‌روه‌ک ئیعدامه‌کانى پێشوو که‌ دوو رۆژ پێشتر ته‌له‌فوونه‌کانیان برین و وه‌کیل و خانه‌واده‌کانیان بێ ئاگا بوون له‌ به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌کانیان، مه‌ترسی به‌رێوه‌ چوونى حوکمى ئیعدامى ئه‌و که‌سانه‌ش په‌ره‌ى سه‌ندووه‌.
له‌دوایین ساته‌کانى ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى، رژیم له‌هه‌موو ئامرازێک بۆ راگرتنى پایه‌ له‌رزۆکه‌کانى ده‌سه‌لاتى که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و مه‌به‌ستیه‌تى به‌و ئیعدامه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ فه‌زاى ترس و تۆقاندن له‌ناو ئێران دا بلاوبکاته‌وه‌. ده‌بێ هه‌موو هه‌نگاوێک بۆ کۆتایی هێنان به‌ ئێعدامى ئازادیخوازان و رۆڵه‌ بێ تاوانه‌کان له‌ چوارچێوه‌ى نیزامى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى هه‌ڵگیرێ و نه‌هێلین له‌وه‌ زیاتر هاونیشتمانان و ئازادیخوازان له‌سێداره‌ بدرێن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ئه‌و حوکمه‌ نار٠ه‌وایه‌ به‌ توندى مه‌حکووم ده‌کا و داوا له‌رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و رێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌ داکۆکیکاره‌کان له‌ مافى مرۆڤ ده‌کا، پێش به‌ چوونه‌پێشى ئه‌و ر٠ه‌وته‌ جنایتکارانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى بگرن و به‌ جیددى له‌هه‌وڵى رزگارکردنى گیانى ئه‌و ٦ که‌سه‌دا بن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ده‌بیرخانه‌
٢٦/٢/١٣٨٩


14 سال و 6 ماه و 5 روز و 1 ساعت و 49 دقیقه پیش از این

راگه‌یه‌ندراوى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر سه‌پاندنى حوکمى ئیعدامى ٦ که‌سی دیکه‌ له‌ هاونیشتمانانى ئێرانى

راگه‌یه‌ندراوى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر سه‌پاندنى حوکمى ئیعدامى ٦ که‌سی دیکه‌ له‌ هاونیشتمانانى ئێرانى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن