رێکه‌وتنى گاڵته‌جارى رژیم له‌گه‌ڵ تورکیه و برێزیل
هه‌واڵده‌رى رویته‌رز رایگه‌یاند، دیپلۆماته‌کان ده‌ڵێن: پێشنیارى رژیمى ئێران بۆ گۆرینه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى ئه‌تۆمى تاکتیکێکه به مه‌به‌ستى کرینى کات. یه‌کێتى ئورووپا رایگه‌یاند، موعامه‌له‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران بۆ گۆرینه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى وه‌لامى نیگه‌رانیه‌کان ناداته‌وه. ده‌یوید کامێرۆن سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا گووتى: هه‌ڵوێستى ئێمه له‌راست به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیمى ئێران ئاڵوگۆرى به‌سه‌ردانه‌هاتووه. ئێمه سه‌پاندنى ته‌حریمه‌کان...
پێوشوێن ده‌گرین. فه‌رانسه رایگه‌یاند: رێکه‌وتنى ئیمزانه‌کراوى نێوان رژیمى ئێران و تورکیه له‌سه‌ر پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم، کێشه‌ى بنهر٠هتى نێوان ئه‌و رژیمه و رۆژئاوا چاره‌سه‌ر ناکات. دیپلۆماته‌کانى نزیک له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم رایانگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه هێندێک ئۆران‌یۆم بگۆرێته‌وه، به‌لام ته‌حریمه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌ت هه‌روا له‌جێى خۆیه‌تى. دیپلۆماته‌کان ده‌ڵێن، کێشه له‌سه‌ر راگرتنى پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم ى رژیمى ئێرانه، نه دابین کردنى سووته‌مه‌نى رئاکتۆرى لێکۆڵینه‌وه‌ى تاران.