کوژرانى ٢٧٠ ٠ منداڵى ئێرانى له رووداوى هاتووچۆدا
رۆژنامه‌ى ئیعتماد له کوژرانى ٢٧٠ ٠ منداڵ له رووداوى هاتووچۆدا هه‌واڵى داوه، و نووسیویه‌تى که له ساڵى ١٣٨٥دا نزیک به ٩٥ هه‌زار منداڵ و مێرمنداڵ به‌و هۆیه‌وه کوژراون.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، رۆژى دووشه‌ممه ١٥ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ نوێنه‌رى یونیسیف له ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى منداڵ، نیگه‌رانى خۆى له هه‌ل و مه‌رجى مردنى مندالان له رووداوى هاتووچۆدا له ئێران دهربر٠ى و ر٠ایگهیاند هه‌ل و مه‌رجى هاتووچۆ له ئێران به زۆرى زه‌ره‌ر له چینى لاوى کۆمه‌ڵگاى ئێران ده‌دا.
ناوبراو ته‌ئکیدى کردوه که له ساڵى ١٣٨٥دا نزیک به دوو هه‌زار و حه‌وسه‌د منداڵى ژێر ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن به هۆى رووداوى هاتووچۆوه ده‌مرن که ئه‌و ئاماره جێى داخه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له زمان دوکتور ئه‌میر ئه‌میرخانى سکرتێرى گشتى سلامه‌تى، خانه‌واده و مه‌دره‌سه‌ى وه‌زاره‌تى بێهداشت، نوسیویهتى: ٣٦ له سه‌دى مردنى مندالان له ئێران به هۆى رووداوى هاتووچۆیه.