هه‌لاوسانى له‌راده‌به‌ده‌ر به هۆى به‌ره‌وسه‌ر چوونى نرخى دولار
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان که‌سانى چالاک له‌بازارى ئێران، پێش بینى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى یۆرۆ ده‌که‌ن و به سه‌ره‌نج دان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌بێ داهاته‌کانى یۆرۆ بگۆرنه‌وه به دولار و له‌و حاله‌ته‌ش دا نرخى دولار به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. کارناسێکى ئابوورى ووتى: ئه‌گه‌ر نرخى دولار به‌ره‌وسه‌ر بچێ، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش هێنانه ناوه‌وه‌ى که‌ل و په‌ل بۆ ناو وه‌لات گران ده‌بێ و ناردنهدهرهوهش هه‌رزان...
ده‌بێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ناردنه‌ده‌ره‌وه ده‌بێ زیاد بکرێ و هێنانه‌ناوه‌وه که‌م بکرێته‌وه. ناوبراو به ئیشاره به‌وه‌ى که وه‌لات بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه تواناى به‌رهه‌م هێنانى نییه،رایگه‌یاند، به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخى دولار هه‌رچه‌ند کاریگه‌رى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر ناردنى که‌ل و په‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات نییه، به‌لام ده‌بێته هۆى به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخى هه‌لاوسان ، له‌به‌رئه‌وه‌ى که ده‌بێته هۆى گران بوونى نرخى هێنانى که‌ل و په‌ل بۆ ناوخۆ.