دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیگه‌رانى له‌ ئیعدام کردنى شیرکۆ موعارفى و حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌رى پوور

نیگه‌رانى له‌ ئیعدام کردنى شیرکۆ موعارفى و حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌رى پوور

خه‌لیل به‌هرامیان وه‌کیلى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌ ووتوێژێکدا وێراى ره‌خنه‌ گرتن له‌ ده‌وڵه‌ت ئاوایی دادستانى گشتى رژیم نیگه‌رانى ده‌ربرى که‌ ئه‌و ئیعدام کردنانه‌ درێژه‌ى هه‌بێ. ناوبراو له‌دواى ئیعدام کردنى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و ٤ چالاکى دیکه‌ ئێستا داکۆکیکارى په‌روه‌نده‌ى شیرکۆ موعارفى که‌ له‌ زیندانى سه‌قز مه‌حکووم به‌ ئیعدام کراوه‌ و هه‌روه‌ها حه‌بیبوڵڵاى گوڵپه‌رى پوورى ده‌کا که‌ تاوانى هه‌ردووکیان کرده‌وه‌ دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ...

و حوکمى موحاره‌به‌یان بۆ په‌سه‌ند کردوون. خه‌لیل به‌هرامیان له‌ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى جه‌ره‌س له‌وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ که‌ ئایا حوکمى ئه‌و که‌سانه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ته‌وه‌ و کاته‌که‌ى ده‌زانن؟ ووتى: نا، هێشتا وه‌لامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌من وه‌کوو ئه‌وانه‌ى پێشوو که‌ به‌ بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى من حوکمه‌که‌یان به‌رێوه‌بردن ، من نیگه‌رانم که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ دووباره‌ بێته‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ خه‌ڵیل به‌هرامیان جارێکى تر پێداگرته‌وه‌ که‌ به‌ پێى به‌ڵگه‌کان مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر به‌ بێ تاوان ئیعدام کرا.



14 سال و 6 ماه و 5 روز و 19 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

نیگه‌رانى له‌ ئیعدام کردنى شیرکۆ موعارفى و حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌رى پوور

نیگه‌رانى له‌ ئیعدام کردنى شیرکۆ موعارفى و حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌رى پوور


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن