به‌شێک له‌ناوه‌رۆکى پێش نووسى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئێران
به پێ هه‌واڵه‌کان له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى رابردووى شوراى ئه‌منیه‌ت که بریار له‌سه‌ر ته‌حریمى زیاتر دژى رژیمى ئاخوندى له‌مه‌ر٠ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى درا، به‌شێک له‌و ته‌حریمانه ئاشکرا بوو. به پێى راپۆرته‌کان، به‌ڵگه‌ى ١٠ لاپه‌ره‌یی که پێشتر له لایه‌ن ئه‌مریکا، روسیه و چین، بریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان له‌سه‌رى رێکه‌وتبوون، بانگه‌واز بۆ دروست کردنى ئورگانێک به مه‌به‌ستى پشکنینى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کا که به‌رپرسیاره‌تیه‌کانى بریتین له...
چاودێرى که‌شتیه‌کانى پێوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ى ناوه‌که‌یی و پشکنینیان له ئاوه‌کانى ئازاد. پێشنووسی ئه‌و بریارنامه‌یه داوا ده‌کا چاودێرى بکرێ به‌سه‌ر بانکه‌کانى ئێرانى، وه‌ک بانکى ناوه‌ندى ئێران بۆ ئاڵوگۆرى پووڵ به مه‌به‌ستى راگرتنى، پشتیوانى له‌به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کان ، هه‌روه‌ها وه‌لاتان بانگ ده‌کات پێش به‌کردنه‌وه‌ى لقى بانکه‌کان له‌وه‌لاته‌کانیان بگرن. بێجگه له‌وه‌ش له پێش نوسی بریارنامه‌که‌دا، ناوى ئه‌و چه‌ک و چۆلانه‌ى که فرۆشتنیان به ئێران قه‌ده‌غه‌یه زیاد ده‌کرێت.