پێشنووسی بریارنامه‌ى گه‌مارۆکان دژى رژیمى ئێران هه‌ڵگرى په‌یامێکى به‌هێزه
باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا خۆشحاڵى خۆى به بۆنه‌ى ریکه‌وتن له‌سه‌ر پێش نووسی بریارنامه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت ده‌ربرى و گووتى: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتین که رژیمى ئێران ده‌بێ، به‌لێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى جێ به جێ بکات یا ئه‌وه که ته‌حریم و فشارى و زیاترى ده‌خرێته سه‌ر.
هه‌روه‌ها وه‌لاتى روسیه رۆژى چوارشه‌ممه رایگه‌یاند که ئه‌ندامانى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێش نووسی بریارنامه‌ى ئه‌مریکا که ته‌حریمى ...
نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێ، ده‌ربریوه. له‌لایێکى تره‌وه فلیپ کراولى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پێش نووسی بریارنامه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت گووتى: ئه‌و پێش نووسه به برواى ئێمه په‌یامێکى به‌هێزى داوه به ئێران. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ین ئه‌و پێش نووسه دژواره، گشتگیر و به‌ربلاوه. ناوبراو ووتى، نیگه‌رانى ئێمه ئه‌وه‌یه که رژیمى ئێران له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌کانى به‌رده‌وامه و پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم درێژه پێده‌دا و ئه‌وه پێشێلکه‌رى بریارنامه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ته.