پارێزه‌رى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و زیندانیه سیاسیه‌کان گیراوه
به پێى هه‌واڵه‌کان رۆژى چوارشه‌ممه ٢٩ى بانه‌مه‌ر٠ رژیمى ئاخوندى خه‌لیلى به‌هرامیان، وه‌کیلى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگر و زیندانیانى سیاسی دیکه‌ى به‌هۆیێکى رانه‌گه‌یه‌ندراو گرتووه و بۆ شوێنێکى نادیارى گواستۆته‌وه. جێگه‌ى باسه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو دا به‌رێز به‌هرامیان له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى جه‌ره‌س، ره‌خنه‌ى توندى ...
له جه‌عفه‌رى ده‌وڵه‌ت ئاوایی دادستانى تاران گرتبوو و به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدامى ٥ چالاکى سیاسی له ١٩ى بانهمهر٠ى ئه‌مساڵى به ناره‌وا و ناعادلانه ناوبرد. هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌باره‌ت به دووپات بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ى رژیم نیگه‌رانى ده‌ربریبوو. جێگه‌ى باسه روونکردنه‌وه‌کانى ناوبراو له لایه‌نى یاسایی به‌رێوه‌چوونى حوکمى فه‌رزاد و هاورێیانى کاریگه‌رى باشی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنى راستیه‌کان له‌سه‌ر ناره‌وابوونى حوکمى ئیعدامى ئه‌و ٥ که‌سه هه‌بوو. ئاعاى خه‌لیلى به‌هرامیان له‌ساڵى ١٣٤٧ خه‌ریکى کارى وه‌کیلییه.