جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نرخى بێکارى له‌سه‌رووى ٤٥ له‌سه‌د و سه‌رژمێرى خۆکووشتن

نرخى بێکارى له‌سه‌رووى ٤٥ له‌سه‌د و سه‌رژمێرى خۆکووشتن

نوێنه‌رى پێشووى خاوه‌نکاران له‌رێکخراوى جیهانى کار رایگه‌یاند، نرخى بێکارى ئێستا له‌سه‌رووى ٢٢ له‌سه‌ده‌ و زیادى کرد، نه‌ته‌نیا نرخى بێکارى ١١،٩ و ١٣،٨ نییه‌ به‌ڵکو له‌هێندێک له‌ پارێزگاکان نرخى بێکارى له‌سه‌رووى ٤٥ له‌سه‌ده‌وه‌یه‌. وه‌ته‌ن په‌روه‌ر ده‌ڵێ ناروونی زۆر له‌نرخى بێکارى ئێران هه‌یه‌ و له‌وانه‌ حیساب کردنى سه‌ربازى و ماڵدارى و خوێندنى خوێندکاران وه‌کوو کار و یان ئه‌و که‌سانه‌ى له‌حه‌وتووێک دا ١ تا ٢ ساعه‌ت کاریان هه‌یه‌، هه‌مووى بۆته‌ هۆى ناروونى له‌نرخى بێکارى. هه‌واڵده‌رى حکوومه‌تى ...

میهر له‌راپۆرتێکدا رایگه‌یاند، به‌سه‌رنج دان به‌وه‌ى که‌ نزیک به‌ ٧٠  له‌سه‌دى جه‌ماوه‌رى ئێران لاوى ژێر ٣٥ ساڵن، ئاماره‌کان نرخى بێکارى ٢١،٨ له‌سه‌دى ئه‌و ته‌مه‌نه‌ راده‌گه‌ێنن که‌ بێگومان ئاماره‌ راسته‌کان سه‌رووى ئه‌و ژماره‌یه‌ ده‌رده‌خه‌ن. له‌لایێکى تره‌وه‌ هه‌واڵه‌کان باس له‌به‌ره‌وسه‌رچوونى سه‌رژمێرى خۆکووشتن به‌ هۆى بێکارى ده‌که‌ن. داریوشی قه‌نبه‌رى نوێنه‌رى ئیلام له‌مه‌جلیسى رژیم وێراى ئیشاره‌ به‌ به‌ره‌وسه‌ر چوونى رێژى خۆکژى به‌ هۆى بێکارى رایگه‌یاند: ته‌نیا له‌ پارێزگاى ئیلام ١١ حاڵه‌تى خۆکوژى به‌ هۆى بێکارییه‌وه‌ هه‌بووه‌. ناوبراو ووتى به‌ پێى ئه‌سڵى ٢٨ى یاساى بنه‌ره‌تى، ئه‌رکى ده‌وڵه‌ته‌ که‌ کار بۆ خه‌ڵک بدۆزێته‌وه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ واى لێهاتووه‌ سه‌ره‌راى باس کردنى زۆر ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێکى پێنادا.




14 سال و 6 ماه و 19 ساعت و 21 دقیقه پیش از این

نرخى بێکارى له‌سه‌رووى ٤٥ له‌سه‌د و سه‌رژمێرى خۆکووشتن

نرخى بێکارى له‌سه‌رووى ٤٥ له‌سه‌د و سه‌رژمێرى خۆکووشتن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن