نوێنه‌رانى مه‌جلیسى رژیم له دانیشتنى مه‌جلیس دا تێکگیران
چاپه‌مه‌نیه‌کانى رژیم به‌ناوى تیکگیران له ناو مه‌جلیسى رژیمدا نووسیان: به دواى رخنه‌ى موحسنى کوهکه‌ن، ووته‌بێژى هه‌یئه‌تى سه‌رۆکایه‌تى له کاردانه‌وه به ووتووێژى حه‌سه‌نى کامران نوێنه‌رى ئیسفه‌هان سه‌باره‌ت به دانى ١٠ ٠ ملوێن تمه‌ن به هه‌ر یه‌ک له نوێنه‌ران، دانیشتنى مه‌جلیسى شێواند.
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر نووسى: له دواى رخنه‌ى کوهکه‌ن، حه‌سه‌نى کامران به‌ره‌و لاى ناوبراو چوو و به توندى نار٠هزایهتى له رخنه‌که‌ى دهربر٠ى و نزیک به ٣٠ که‌س له نوێنه‌ران له ده‌وریان کۆبوونه‌وه‌ى و به دخاڵه‌تى رولا حسینیان و موسوی نوێنه‌رى ئه‌رده‌بیل و هێندێکى دیکه له نوێنه‌ران کامرانیان برده‌وه سه‌ر سه‌نده‌ڵیه‌که‌ى خۆى.
ئه‌و هه‌واڵده‌ریه زیادى کرد: کاتێ حه‌سه‌نى کامران ویستى له کاردانه‌وه به‌وه‌ى که هێندى له نوێنه‌رانى مه‌جلیس ده‌نگیان دا که به پێى ماده‌ى ٧٧ى بر٠یارنامهى ناوخۆیی له خۆى دیفاع بکا، نوێنه‌ران به هاتو هاوار داوایان کرد کامران له سه‌ر جێگه‌ى دانیشێ و لاریجانیش ئیجازه‌ى قسه کردنى به ناوبراو نه‌دابوو.
شایانى باسه له چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا حه‌سه‌نى کامران ئه‌ندامى مه‌جلیسى رژیم له ئیسفه‌هان، دانى به‌وه‌دا نابوو که ه‌مجلیس ١٠ ٠ ملوێن تمه‌نى به هه‌ر ئه‌ندامێکى خۆى داوه. ٨٠ ملوێن بۆ کر٠ینى خانوو و ٢٠ ملوێن بۆ کر٠ینى ماشین.