دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتن له‌خواردنى ٢ چالاکى کورد

مانگرتن له‌خواردنى ٢ چالاکى کورد

به‌ پێى هه‌واڵى هێرانا، کاوه‌ قاسمى کرماشانى به‌ نیشانه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى به‌ بارودۆخى نادیار، مانى له‌خواردن گرتبوو. کاوه‌ نزیک به‌ چوار مانگه‌ له‌ ژوورى تاکه‌که‌سی ئیداره‌ى ئیتلاعاتى کرماشان راگیراوه‌، له‌کاتێک دا که‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانى ته‌واو بووه‌ و به‌ بێ هۆ له‌ زیندان راگیراوه‌. کاوه‌ نزیک به‌ حه‌وتوویێک مانى له‌خواردن گرتبوو و کاتێک ئیزنى پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى پێدرابوو شکاندنى مانگرتنه‌که‌ى راگه‌یاند. به‌ پیى زانیارییه‌کان به‌ هۆى ئه‌و مانگرتنه‌ بارودۆخى ته‌ندروستى کاوه‌ ناله‌باره‌.
هه‌روه‌ها به‌ پێى هه‌واڵى ...

ئاژانسی موکریان، زیندانى کوردى مه‌حکووم به‌ ئێعدام، حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌رى پوور له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٢ى بانه‌مه‌ر٠ه‌وه‌ ده‌ستى داوه‌ته‌ مانگرتن له‌خواردن. به‌ پێى ووته‌ى خانه‌واده‌ى ناوبراو مانگرتنه‌که‌ى به‌ نیشانه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى به‌ حوکمه‌که‌ى و هه‌روه‌ها به‌ربه‌سته‌کانى ناو زیندانه‌. ناوبراو به‌تاوانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ کوردییه‌کانى نه‌یارى رژیمى ئاخوندى به‌ ئیعدام مه‌حکووم کراوه‌.


14 سال و 6 ماه و 3 روز و 18 ساعت و 26 دقیقه پیش از این

مانگرتن له‌خواردنى ٢ چالاکى کورد

مانگرتن له‌خواردنى ٢ چالاکى کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن