رژیمى ئاخوندى ته‌نیا له‌یه‌ک مانگدا، حوکمى ٣ قه‌رن و نیو زیندان و ٧ ئیعدامى ده‌رکردووه
خه‌باتمێدیا: به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئێران له‌مانگى رابردوو، بۆ زیاتر له ١٠ ٠ چالاکى مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانى کۆمه‌لایه‌تى زیاتر له ٣ سه‌ده و نیو زیندان و ٧ حوکمى ئیعدامى ده‌رکردووه. به پێى ئه‌و سه‌رژمێرییه، ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئاخوندى له کرده‌وه‌ێکى بێ پێشوونه‌دا له مانگى رابردوو دا، بۆ زیاتر له ١٠ ٠ چالاکى سیاسی، مه‌ده‌نى، خوێندکارى، ژنان، که‌مینه ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان زیاتر له ٣٦٤ ساڵ زیندان و ١٠ ٢٨ زه‌ربه ...
قه‌مچى و ٦٠ ساڵ بێ به‌ش کردن له چالاکى سیاسی و کۆمه‌لایه‌تى و زیاتر له ٣،٧ میلیارد قران جه‌ریمه‌ى پووڵى و ٧ حوکمى ئیعدامى په‌سه‌ند کردووه. ئه‌و له‌کاتێکدایه که هه‌ر له‌و مانگه‌دا ٥ زندانى سیاسی به نێوه‌کانى فه‌رزاد که‌مانگه، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى، مه‌هدى ئیسلامیان و شیرین عه‌له‌م هوولى له زیندانى ئێوین ئیعدام کراون. هه‌ر له‌و مانگى بانه‌مه‌ردا به هۆى فشاره‌کان ١٠ زیندانى به شێوه‌ى تاکه‌که‌سی مانیان له‌خواردن گرتووه و ٣ مانگرتن له‌خواردنى به کۆمه‌ڵیش به‌رێوه چووه.