له یادى شه‌هید ته‌ها سوور و پۆلێک له شه‌هیدانى مانگى بانه‌مه‌ر
(سیامه‌ند)
بۆنى گوڵ و ریحانه و گژوگیاى که‌ژوکێوى کوردستان، بۆنى خاک و خۆلێ نیشتمان تێکه‌ڵه له‌گه‌ل یادى شه‌هیدانى سوور خه‌لاتى مانگى بانه‌مه‌ر، که خوینیان نیشتمانى ره‌نگاند، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى چێژیان له به‌هار و جوانى سروشت و ئازادى وه‌رنه‌گرت، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى که چه‌ند به‌هارێک له ته‌مه‌نیان تێ په‌راندوو وهیچ خۆشیان له ژیان نه‌دی و چاویان به‌دنیاى پر٠ له که‌ندو کۆسپ و نابه‌رابه‌رى هه‌ڵهێنابوو. ته‌نانه‌ت له‌ته‌مه‌نى مندالیش دا خۆشیان نه‌دی، نه‌یان توانى پر٠ به‌حه‌ز وئاره‌زوویان، وه‌ک مندالانى وولاتانى خودا پێدراو گاڵته و کایه‌بکه‌ن. دڵیان به سه‌ره‌تایى ترین جۆره‌کانى ...
که‌ل وپه‌لى یارییه‌وه ببوو، به‌لام ئه‌ویشیان نه‌بوو. سه‌ره‌راى ئه‌وگشته که‌م وکور٠ى و نه‌داریه، رۆڵه‌ى کورد هه‌میشه ئاماده‌ى وه‌رگرتنى زانست و رۆشنبیریه، به‌رده‌وام فیداکارو نه‌به‌ز له پێناو ئامانجه‌کانى گه‌له‌که‌یدا.
گه‌لێک که رۆڵه‌ى قاره‌مانى هه‌یه، رۆڵه‌ى زانا‌و ووشیارى هه‌یه هیچ کات که‌ند وکوسپ وته‌گه‌ره‌کانى زه‌مانه ناتوانى له هه‌وڵى ئازادى بیگێرنه‌وه و به‌رداشى داگیرکه‌ران و چاوچنۆکان ناتوانن بیهار٠ن ئه‌و ر٠ۆلانهن که ئازادى خوازى و بێزارى له داگیرکه‌ر به خوێنى خۆیان له سه‌ر شاخه‌کانى کوردستان و له په‌ره‌کانى هه‌واڵنێرى دا ده‌نووسن وبه دنیاى راده‌گه‌ێنن. به‌داخه‌وه هێندێک جار که‌سانێک ده‌بینین که شۆرشى ئازادیخوازى گه‌له‌که‌مان ده‌خه‌نه ژیر پرسیار و جولانه‌وه‌ى سیاسى و چه‌کدارى ٣١ ساڵه‌ى گه‌لى کورد به هه‌ڵه ناوده‌بن. ئه‌و جۆره که‌سانه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچیان له خۆیان نه‌گرتووه‌و عاره‌قیان له رێى گه‌ل ونیشتمان دانه‌کردۆته‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر داپوشین و شاردنه‌وه‌ى خۆبوێرى وهیچ لێ نه‌هاتوویى خۆیان، پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى به‌ناپێویست داده‌نێن. بێگومان ئه‌و که‌سانه هیچ کات ناتوانن له عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى و شۆرشگێرانه که‌م بکه‌نه‌وه‌خۆبوێرى و ترسه‌نوکیان وه‌شارن، هه‌ربۆیه باشتره لێگه‌رین دامه‌زرین چونکه هه‌وڵه‌کانیان زیاتر ده‌بێته هۆى ئابروو چوونیان وده‌رکه‌وتنى ده‌روون و نادڵسۆزیان. بێگومان گه‌له‌که‌مان و شۆره‌سوارانى رێگه‌ى ئازادى دڵ خۆشن به‌خه‌باتى سیاسى و فیداکارى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، جه‌ماوه‌ر هومیدوارن، رۆژێک بێت ئازادى و رزگارى به فیداکارى پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هیدان بێته دى. به‌رى ره‌نج و خوێنى شه‌هیدانى قاره‌مان و نه‌به‌زى وه‌ک شه‌هیدى فه‌رمانده، شه‌هید ته‌ها روحى ناسراو به ته‌ها سوور، که دژمن به‌بیستنى ناوى ده‌که‌وته له‌رزه، دژمن خۆى له به‌ردا نه‌ده‌گه‌رت. ئه‌و قاره‌مانه‌ى که هه‌موو ژیانى بۆ گه‌له‌که‌ى و سازمانى خه‌بات بوو.
هه‌روا شه‌هیدانى شه‌رى پادگان شه‌هیدى فیداکار کاک عبدوالله قادرى، شه‌هیدى نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆز شه‌هید کاک عومه‌ر به‌هرامى، شه‌هید کاک محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دى فیداکارو دڵسۆز، شه‌هیدى خۆراگر و نه‌به‌ز شه‌هید کاک جه‌لال وته‌ن دووست که ماوه‌ى چه‌ندمانگ به بریندارى ژیا‌و له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌که‌ى شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها شه‌هید عیزت قادرى، ناسراو به عیزت یاکوباواى، قارمان و خۆراگرى مه‌یدان و براى شه‌هید کاک تاهیر یاکوباوایى. خانه‌واده‌ى شه‌هید عیزت چه‌ندین روڵه‌یان له پێناو گه‌ل وئامانجى پیرۆزى سازمان شه‌هید بووه.
هه‌زاران سلاو له شه‌هیدى فه‌رمانده کاک ته‌ها سوور و ئه‌و ده‌سته شه‌هیده‌ى مانگى بانه‌مه‌ر٠ و تێکراى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى