جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جینایه‌ته‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌نامه‌ى زیندانیانى سیاسی

جینایه‌ته‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌نامه‌ى زیندانیانى سیاسی

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو کۆمه‌ڵێک له‌ زیندانیانى سیاسی له‌رێگه‌ى نامه‌وه‌ ده‌رد و مه‌ینه‌تیه‌کانى خۆیان له‌ناو سیاچاڵه‌کانى رژیمى جینایه‌تکارى ئاخوندیدا ده‌ربرییه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بێ تاوانی خۆیان بۆ بیروراى گشتى ده‌ربریوه‌.
حوسێنى میرزایی کورى عه‌لى، زیندانى سیاسی کورد له‌زیندانى ورمێ که‌ به‌ ٣٢ مانگ زیندان مه‌حکووم کراوه‌ به‌ نووسینى ره‌نجنامه‌که‌ى شکه‌نجه‌کانى به‌کرێگیراوانى رژیمى بۆماوه‌ى ٤٧ رۆژ، وه‌ک سه‌نده‌ڵى برقى و جوجه‌ که‌باب (هه‌ڵواسین به‌ ده‌ست و پێ) و هه‌ڵواسین به‌ ده‌ست و قه‌مچى لێدان له‌ به‌رى پێ، ئاشکرا کردووه‌. ناوبراو ده‌ڵێ به‌ هۆى ئه‌و گشته‌ شکه‌نجه‌یه‌...

به‌ پێى قسه‌ى پزیشکى زیندان سیه‌کانم پێویستیان به‌ وێنه‌ى رادیۆلۆژى بووه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ره‌گى پێى چه‌پم پساون و به‌و هۆیه‌وه‌ پێی چه‌پم به‌رده‌وام به‌ره‌و لاوازى ده‌روا. ناوبراو ده‌ڵێ سه‌ره‌راى ئه‌و شکه‌نجانه‌ش داواى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دکتۆرى پسپۆرم کردووه‌ که‌ تا ئێستا هیچ وه‌لامێکیان پێنه‌داوه‌مه‌وه‌ و بارودۆخم به‌رده‌وام به‌ره‌و خرابتر بوون ده‌چێ.

دوکتور سه‌عیدى ماسورى له‌ زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج له‌نامه‌یێک دا ده‌نووسێ: له‌بارودۆخى له‌راده‌به‌ه‌ر قه‌یراناوى وه‌لات، هه‌واڵى ئیعدامى هه‌والانم که‌ ساڵیانێکى زۆر له‌به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئێوین به‌یه‌که‌وه‌ بووین بیست، ره‌نگه‌ رژیم وابیر بکاته‌وه‌ که‌ به‌و ئیعدامانه‌ خه‌ڵک ده‌ترسن. من به‌ نۆره‌ى خۆم بۆئه‌وه‌ى که‌ بڵێم چه‌نده‌ ترساوم ئاماده‌م له‌دواى ئیعدامى ئه‌و ٥ که‌سه‌ که‌سی شه‌شه‌م بم و ئیعدام بکرێم. به‌رز و به‌رێز بێ یادى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ئاوا خوێنى پاکیان چووه‌ ناو ده‌ماره‌کانى مێژوو .

عه‌لى سارمى زیندانى سیاسی دیکه‌ى زیندانه‌کانى رژیم، له‌نامه‌یێک دا وه‌لامى تۆمه‌ته‌کانى دادستانى جینایه‌تکارى رژیم ده‌داته‌وه‌. ناوبراو روو به‌ خه‌ڵکى ئێران ده‌ڵێ، دادستانى تاران ده‌وڵه‌تئابادی له‌ ووتووێژێکدا له‌رێکه‌وتى ٢٦/٢/٨٩ تاوانى من، له‌ پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران، له‌مانگى گه‌لاوێژى ٨٨ راده‌گه‌ێنێ، یانى له‌پاش رووداوه‌کانى هه‌ڵبژاردن. له‌کاتیکدا که‌ گرتنى من ١٣/٦/٨٦ یانى ٢ ساڵ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان و چوونم بۆ شارى ئه‌شره‌ف به‌ مه‌به‌ستى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کوره‌که‌م له‌ ساڵى ٨٤ بووه‌ و به‌ هۆى ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ یه‌ک ساڵ حوکم درام. گرتنى من له‌ ساڵى ٨٦ به‌ هۆى ئاماده‌بوونم له‌ گۆرستانى خاوه‌ران له‌سه‌ر گۆرى ئیعدام کراوانى ساڵى ٦٧ بوو. به‌لام ئایا به‌راستى ئاماده‌بوون له‌سه‌ر گۆر و یان لایه‌نگرى له‌ رێکخراوێک و یان چاوپێکه‌وتنى باوکێک له‌گه‌ڵ رۆڵه‌که‌ى به‌برواى ئێوه‌ موحاره‌به‌ و حوکمه‌که‌ى ئیعدامه‌؟ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش قسه‌کانى دادستانى تاران بێ بناغه‌تر له‌وه‌یه‌ که‌ پێویستى به‌ روون کردنه‌وه‌ هه‌بێ و به‌ هۆى بێ بناغه‌یی ئه‌و حوکمه‌ ته‌ناته‌ت ئاماده‌ نین حوکمه‌که‌ به‌ وه‌کیله‌که‌م رابگه‌ێنن. حوکمه‌که‌میان به‌ بێ ئیمزاى من و وه‌کیله‌که‌م بردووه‌ بۆ دادگاى رۆاڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌ و په‌سه‌ندیان کردۆته‌وه‌. ناوبراو ده‌نووسێ ته‌نیا هۆى ئه‌و حوکمانه‌ ترس و له‌رزۆک بوونى پایه‌کان ده‌سه‌لاتى ئاخوندییه‌ ، نه‌ ئینساف و عه‌داڵه‌ت.

هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له‌ زیندانیانى سیاسی ژن له‌ زیندانى ئێوین، هاوبه‌ندییه‌کانى شه‌هید شیرین عه‌له‌م هوولى له‌ نامه‌یێکدا ئیعدامى ناوبراویان مه‌حکووم کردوه‌ و هاوخه‌مى خۆیان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى راگه‌یاندووه‌.
له‌ونامه‌یه‌ دا هاتووه‌، شیرین له‌کاتێدا ئیعدام کرا که‌ پرۆسه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ و دادگاییه‌که‌ى له‌ماوه‌ى ٢ ساڵى رابردوو که‌ له‌ زیندان بوو به‌ پێى ووته‌کانى خۆى غه‌یره‌قانوونى و تێکه‌ڵ به‌ شکه‌نجه‌ى روحى و جه‌سته‌یی بووه‌. ده‌سه‌لاتداران له‌ماوه‌ى ساڵیانى دورودرێژ تۆوى تور٠ه‌یی و توندوتیژییان له‌ کوردستان چاندووه‌ و باریان هێناون. و به‌ داخه‌وه‌ جارێک نه‌بوو که‌ بێن و گوێ بگرن له‌داواکانى خه‌ڵکى نارازى کورد و چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌یان بۆ بکه‌ن. بریارده‌رانى نه‌زان و نه‌فام که‌ به‌ زمانى ئیعدام و شکه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یان قسه‌ ده‌که‌ن، ئایا نابێ چاوه‌رێى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و عه‌نباره‌ پر٠ له‌بار٠ووته‌ بن که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ى رق و کینه‌ و دڵه‌ داغداره‌کان دروست بووه‌. به‌داخه‌وه‌ که‌ له‌م وه‌لاته‌ هه‌موو ئه‌هرۆم و یاساکان کارکردى سه‌ره‌کى خۆیان له‌ده‌ست چووه‌ و زیندان و ئیعدام بووه‌ به‌ ئامێرێک بۆ دروست کردنى جه‌وى ترس و تۆقاندن و چاوترسێن کردنى نارازیان و جیابیران.

14 سال و 5 ماه و 29 روز و 19 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

جینایه‌ته‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌نامه‌ى زیندانیانى سیاسی

جینایه‌ته‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌نامه‌ى زیندانیانى سیاسی


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن