بانگ کردنى کاسبکارانى شارى بانه
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى سنه، ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى بانه و زۆربه‌ى شاره‌کانى تر‌ى کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته بانگ کردنى ئه‌و که‌سانه‌ى له مانگرتنى گشتى ٢٣ى بانه‌مه‌ر٠ به‌شداریان کردبوو. به پێى هه‌واڵه‌کان له‌شارى بانه (حه‌سه‌ن ئه‌مینى، ره‌سوڵ مه‌جید په‌نا، عومه‌ر سلێمانى...
ره‌حمان ساڵح زاده، کاروان سه‌یوان و رزگار که‌ماڵى ) له‌ماوه‌ى ٣ رۆژى رابردوو بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت کراون و به بۆنه‌ى به‌شداریان له مانگرتنه گشتیه‌که‌ى کوردستان لێکۆڵینه‌وه و فشاریان خراوه‌ته سه‌ر. جێگه‌ى باسه ئه‌و که‌سانه پاش چه‌ند سه‌عات لێکۆڵینه‌وه ئازاد کران، به‌لام ئه‌و ره‌وته له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى کوردستان درێژه‌ى هه‌یه.