فدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى کۆمه‌ڵگاکانى مافى مرۆڤ جاریکى تر له‌به‌رانبه‌ر جینایه‌ته‌کانى رژیمى ئاخوندى هه‌ڵویستى گرت
فدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى لیگهکانى مافى مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاى داکۆکى له‌مافى مرۆڤ له‌ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێکى مهتبووعاتى دا له‌ژێر ناوى دیسان ئیعدام، دیسان ئیعدام بلاویان کرده‌وه، دادستانى تاران رۆژى سێ شه‌مه ٢٥ى بانه‌مه‌ر رایگه‌یاند: دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى رژیم، حوکمى ئیعدامى کۆمه‌ڵێک لهنارازیانى پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى به تاوانى موحاره‌به په‌سه‌ند کردوته‌وه. به پێى ووته‌ى ناوبراو دادگاکانى ...
پێداچوونه‌وه حوکمى ٢١٧ که‌س له مه‌حکووم کراوانى رووداوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌سه‌ند کردۆته‌وه. لهبهیانییهى دادستانى تاران دا ووتراوه که حوکمى ئیعدامى ٦ که‌س له چالاکانى موجاهدینى خه‌ڵق په‌سه‌ند کراوه‌ته‌وه.
فدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌وتى لیگهکانى مافى مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاى داکۆکیکار له‌مافى مرۆڤ له‌ئێران له کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى دا په‌سه‌ندکردنى حوکمى ئێعدامى له‌ئێران به توندى مه‌حکووم کردووه و خوازیارى راگرتنى ئیعدام له‌ئێران بووه.