داواى ئازادى خێراى جه‌عفه‌رى په‌ناهى له رێوره‌سمى کۆتایی جه‌شنواره‌ى که‌ن
ژولیت پینوش له‌دواى وه‌رگرتنى خه‌لاتى باشترین ئه‌کته‌رى ژن خوازیارى ئازادى جه‌عفه‌ر په‌ناهى بوو. رێوره‌سمى کۆتایی جه‌شنواره‌ى جیهانى که‌ن به نیشان دانى ناوى جه‌عه‌فه‌رى په‌ناهى له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵیه خالیه‌که‌ى ده‌ستى پێ‌کرد. له‌دواى ئه‌وه‌ى که ژولیت پینوش خوازیارى ئازادى جه‌عفه‌ر په‌ناهى بوو، ئیگزاویه دوبووا ده‌رهێنه‌رى به‌ناوبانگى فه‌رانسه‌وى ...
که توانى خه‌لاتى گه‌وره‌ى هه‌یئه‌تى داوه‌رانى به‌شى پێش برکێى شه‌ست و سێهه‌مین جه‌شنواره‌ى جیهانى که‌نى وه‌رگرێ، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ناوى جه‌عه‌فه‌ر په‌ناهى خوازیارى ئازادى به په‌له‌ى ناوبراو بوو. له‌ماوه‌ى مه‌راسیمه‌که‌ش دا چه‌ند جار ناوى جه‌عفه‌ر په‌ناهى خوێندرایه‌وه و خوازیارى ئازادى ناوبراو له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى بوون.