شکه‌نجه‌ى زیندانییه‌ک که نه‌خۆشی روحى هه‌یه
به پێى راپۆرته‌کانى بلاوکراوه له‌لایه‌ن چالاکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسی له ئێران، یه‌کێک له زیندانیانى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت به‌ناوى مه‌هدى عابدینى نه‌ژاد ٢٥ سالان که تووشی نه‌خۆشی نه‌فسى و ده‌روونى بووه و پێویستى به نه‌خۆشخانه‌ى ره‌وانى هه‌یه، له‌لایه‌ن شکهنجهگهرانى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شته‌وه دراوه‌ته به‌ر ئازار و شکه‌نجه و به کابل و باتومى برقى و میلهى ئاسن شهلاڵى خوێن، کراوه. ناوبراو زۆرجار کونترۆڵى هه‌ڵس و که‌وتى له‌ده‌ست خوی‌دا نیه، به‌لام کورێکى له‌سه‌ره‌خۆ و بێ ئازاره. رۆژى یه‌کشه‌ممه ١ى جۆزه‌ردان به هۆى هه‌ڵ و مه‌رجى ...
ناله‌بارى دهرووونى و نه‌بوونى کونترۆل به‌سه‌ر کردارى دا، جل و به‌رگه‌کانى داکه‌ندبوو که که‌سێک به‌ناوى شوکرى سه‌رۆکى به‌ندى ٦ى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج له‌گه‌ڵ ٢ پاسدار به‌ناوه‌کانى شێخى و عهقوایی ناوبراویان برده ژوورى شکه‌نجه و بۆ ماوهیێکى زۆر به باتوم برقى و کابل لێیان دا. زیندانیان که بارودۆخى روحى مه‌هدیان ده‌زانى و گوێیان لههاوارهکانى ناوبراو بوو که داواى یارمه‌تى ده‌کرد، ناره‌حه‌ت و تور٠ه ببوون. به پێى زانیارییه‌کان کاتێک مه‌هدیان گه‌رانده‌وه بۆ ژووره‌که‌ى خۆى ته‌نانه‌ت تواناى رۆیشتنیشى نه‌بووه و به هاوکارى زیندانیان ده‌رۆیشت و ته‌واوى گیانى شهلاڵى خوێن و کووترابوو. سهرهر٠اى ئه‌و دۆخه ناته‌ندروسته‌ى به جێى ئه‌وه‌ى که بدرێته بێهدارى زیندان له‌ژوورى زیندان به جێیان هێشت.