جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هونه‌رمه‌ندێکى مه‌ریوانى گیرا

هونه‌رمه‌ندێکى مه‌ریوانى گیرا

موختارى هوشمه‌ند چالاکى مه‌ده‌نى شارى مه‌ریوان رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ دووى جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم گیرا. به‌ پێى هه‌واڵى راپۆرتده‌رانى هێرانا، رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ دووى جۆزه‌ردان موختار هوشمه‌ند چالاک مه‌ده‌نى و هونه‌رمه‌ندى شارى مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌کانى ئه‌و شاره‌وه‌ گیرا و بۆ شوێنێکى نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم په‌لامارى ماڵى ناوبراویان دا و له‌دواى پشکنینى ماڵه‌که‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر کومپیته‌ر و...

کتێبه‌کانى ناوبراو داگرت و هه‌روه‌ها هه‌ر٠شه‌یان له‌ که‌س و کارى ناوبراو کردووه‌ که‌ نابێ ئه‌و هه‌واڵه‌ بدرکێنن. جیگه‌ى باسه‌ موختار رۆژى پێنج شه‌ممه‌ش له‌رۆژى مانگرتنه‌ گشتیه‌که‌ له‌ لایه‌ن نیهاده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ى گرتنى لێکرابوو. ناوبراو له‌ چالاکانى هونه‌رى شانۆیه‌ که‌ بۆ ماوه‌ێکى زۆریش به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى هونه‌ره‌ شانۆییه‌کانى مه‌ریوان بووه‌.


14 سال و 5 ماه و 27 روز و 20 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

هونه‌رمه‌ندێکى مه‌ریوانى گیرا

هونه‌رمه‌ندێکى مه‌ریوانى گیرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن