حمیده‌ى نه‌به‌وى چاشمى زیندانى کرا
سه‌ر له به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه ١٦ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٧ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، حه‌میده‌ى نه‌به‌وى چاشمى ٤٥ ساڵه له دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ى له ماڵ چوونه‌ده‌ر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیرا و گێردراوه بۆ ماڵه‌که‌ى.
هێزه‌کانى رژیم له دواى گهر٠انى ماڵه‌که‌ى ده‌ستیان گرت به سه‌ر کۆمپیوتێر و باقى وه‌سایله شه‌خسیه‌کانى، و دواى ئه‌وه بردوویانه بۆ دووکانه‌که‌ى و منداڵه‌که‌یان داوه‌ته ده‌ست شاگرد دووکانه‌که‌ى و گووتوویانه که نه‌به‌وى تا دوو رۆژى دیکه ده‌گه‌رێته‌وه و داوایان لێ کردوون که بێ ده‌نگ بن و ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
سه‌رچاوه‌یێکى ئاگادار هۆى گیرانى نه‌به‌وى گێر٠اوهتهوه بۆ به‌شدارى کردنى له رێ و ره‌سمى خاوه‌ران له مانگى ر٠ابردوودا، ناوبراو به هۆى به‌شدارى له‌و رێ و ره‌سمه‌دا به‌شێوه‌یێکى سه‌ره‌تایی لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کرابوو.
شایانى باسه چاشمى ٥ ساڵ زیندانى هه‌ڵپه‌سێراوى به هۆى به‌شدارى له رێزگرتن له یادى دوکتور موسه‌دیق به سه‌ردا سه‌پاوه.
حه‌میده‌ى نه‌به‌وى چاشمى له ههڵسوور٠اوانى مافى ژنان ناسراوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له رێکخراوه‌کانى پشتیوانى له مافى ژنان هاوکارى ده‌کرد. ناوبراو ساڵى ١٣٨٤ بۆ ماوه‌ى ٢١ رۆژ له به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین زیندانى کراوه.