ئێران له‌ریزى زۆرترین ژماره‌ى پێکدادانى ماشین له‌جیهاندایه
به پێى راپۆرته‌کان سه‌رۆکى پولیسى راهنمایی و رانندگى رایگه‌یاند، ٢٦٥ هه‌زار و ٥١٥ که‌س له‌ماوه‌ى ساڵه‌کانى ٧٧ تا ٨٨ له پێکدادانى ماشین له ئێران کوژران. له ده‌یه‌ى رابردوو پێکدادانى ناو جاده‌کان یه‌کێک لهسهرهکى ترین هۆیه‌کانى مردن له‌ئێران بووه. ئه‌سکه‌نده‌رى موئمنى ووتى له‌ساڵى ٨٨ زیاتر له ٢٢ هه‌زار و ٩٧٤ که‌س و له‌ساڵى ٨٧ یش ٢٣ هه‌زار و ٣٦٢ که‌س له رووداوه‌کانى هاتووچۆدا مردوون، به‌لام ئه‌و ئاماره ...
له‌ساڵى ٧٧ نزیک به ١٤ هه‌زار و ٩٨١ که‌س بووه. کارناسان ئه‌و دیارده‌یه ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ هۆى جوراوجۆر که له‌وان نه‌شیاو بوونى ژێربیناى جاده‌کان، خه‌تاى مرۆیی، پێشێلکردنى یاساکانى هاتووچۆ، ناسازى ماسێنهکانه. ئێران له ریزى ١٠ وه‌لاتى پر٠ پێکدادانى ماشینه له‌جیهاندا و ژماره‌ى کوژراوانى ئه‌و رووداوانه ئێران ده‌خاته ریزى سه‌رووى ریزبهندییهکانهوه.