پێخۆستى ئه‌خلاق له‌ژێرناوى چه‌سپاندنى ئه‌خلاقیات
له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گه‌لاڵه‌ى سهرکووتگهرانهى به‌ناو به‌ربه‌ره‌کانى له‌گه‌ڵ بێ حیجابی له لایه‌ن ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى و له‌وپێوه‌ندییه‌دا جیاکردنه‌وه‌ى شوێنه‌گشتیه‌کان و گه‌لاڵه‌ى هاوشێوه کردنى جل و به‌رگ و فشار هێنان بۆ خوێندکاران له زانستگاکان و ..هتد، ئه‌مجاره باس له جهریمهى پووڵى یه‌ک میلیۆن و ٣٠ ٠ هه‌زار تمه‌نى ده‌کرێ. مه‌حموودى زه‌وقى دادستانى جینایهتکارى ...
مه‌شهه‌د ده‌ڵێ، ژنانى بێ حیجاب هه‌تا یه‌ک میلیۆن و ٣٠ ٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه ده‌کرێن. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکوومه‌تى فارس ٣ى جۆزه‌ردان دادستانى جینایهتکارى مه‌شهه‌د، لهکونفرانسێکى هه‌واڵده‌رى دا ووتى: ئه‌و جه‌ریمه‌یه که له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ستى پێکردووه، سه‌باره‌ت به‌و پیاوانه‌ى که (به پێى قسه‌ى ئه‌و) به پێچه‌وانه‌ى داوێن پاکى (عیفه‌ت) گشتى هه‌لس و که‌وت ده‌که‌ن، به‌رێوه ده‌چێ. جێگه‌ى باسه ده‌سه‌لاتدارانى گشتى به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر ته‌عدا ده‌که‌نه سه‌ر که‌رامه‌ت و نامووسی خه‌ڵک و به بیانووى چه‌سپاندنى ئه‌خلاقیات، هه‌موو ئه‌خلاقێکى مرۆیی و ئاسمانى ده‌خه‌نه ژێر پێیان.