جێگرى سپاى به‌ناو به‌یتولموقه‌ده‌سى رژیم له‌کوردستان دانى به درۆ بوونى تۆمه‌تى ٤ تێکۆشه‌رى کوردى ئیعدام کراو دانا
رۆژى سێ شه‌ممه ٤ى جۆزه‌ردان له کۆبوونه‌وه‌ێکى گشتى فه‌رمانده‌کانى به‌سیجى وه‌زاره‌تى بازرگانى پاسدار مه‌له‌کى جێگرى سپاى به‌یتولموقه‌ده‌سى رژیم له کوردستان له‌کاتى قسه‌کردندا دانى به‌وه‌دانا که ئیعدامى ئه‌و ٤ تێکۆشه‌ره کورده ناعادلانه و تۆمه‌ته‌کانیان هه‌ڵبه‌ستراو بووه. ناوبراو له‌قسه‌کانى دا ووتى، ئیداره‌ى ئیتلاعات ده‌ڵێ ئه‌وان بۆمبیان دانابۆوه به‌لام راستیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که ...
ئێمه هیچمان نه‌بینى. رژیمى ئاخوندى له‌به‌ره‌به‌یانى ١٩ى بانه‌مه‌ر ٤ تێکۆشه‌رى کوردی به‌ناوه‌کانى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولى، عه‌لى حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلى له‌گه‌ڵ که‌سێکى تر به‌ناوى مه‌هدى ئیسلامیان ئێعدام کرد. ئه‌و ئیعدامه ئامانجى سیاسی هه‌بوو و به مه‌به‌ستى دروست کردنى که‌ش و هه‌واى ترس و تۆقاندن له‌تێکراى ئێران دا به‌رێوه چوو و ته‌نانه‌ت بێ تاوانى و ساخته‌بوونى تۆمه‌تى هه‌ڵبه‌ستراو بۆئه‌و که‌سانه به‌کرێگیراوانى رژیمیش ئیعترافى پێ ده‌که‌ن.