جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داماوى رژیمى ئاخوندى له‌راست مانگرتنه‌که‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر

داماوى رژیمى ئاخوندى له‌راست مانگرتنه‌که‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر

له‌دواى ئه‌وه‌ى که‌ خه‌ڵکى کوردستان له‌هاوده‌نگیێکى که‌م وێنه‌ دا به‌ده‌م بانگه‌وازى مانگرتنى گشتى هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کوردستانى ئێرانه‌وه‌ هاتن و شاره‌کانى کوردستان یه‌ک پارچه‌ مانیان گرت، رژیمى دژه‌ مرۆڤى ئاخوندى زه‌ربه‌یێکى کاریگه‌رى به‌رکه‌وت و له‌هه‌وڵێکى نه‌زۆک و قێزه‌ون دا بازاریان و کاسبکار و دوکاندارانى شارى سنه‌ى ناچار به‌وه‌ کردووه‌ که‌ دوکانه‌کانیان داخه‌ن و فشارى جۆراوجۆریان خستۆته‌سه‌ر خه‌ڵک.

به‌ پێى راپۆرتى یه‌کێتى خانه‌واده‌ى چالاکانى زیندانى کورد، رۆژى دووشه‌ممه‌ ٣ى جۆزه‌ردان ، کۆمه‌ڵه‌ى کاروبارى سینفى بازاریانى سنه‌، به‌ ده‌ستوورى ئه‌ماکن له‌شه‌قامى فیرده‌وسى ئه‌و شاره‌ ژماره‌یێک له‌دوکانه‌کانى به‌ زۆر داخستووه‌ و به‌ هه‌ڵگرتنى پلاکاردێک له‌ژێر ناوى "کۆمه‌ڵه‌ى کاروبارى سینفى کاسبکارانى سنه‌ به‌ بۆنه‌ى ئازادى خورمشه‌هر"، له‌نێو کاسبکاران کۆببونه‌وه‌ و خه‌ڵکیان به‌زۆر ناچار به‌ داخستنى دوکانه‌کانیان ده‌کرد. له‌ په‌نا ئه‌وه‌ش له‌پلاکاردێکى تر نووسیبوویان، ئێمه‌ جولانه‌وه‌ى دژه‌ شۆر٠شانه‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر(که‌ هه‌مان رۆژى مانگرتنه‌که‌یه‌) مه‌حکووم ده‌که‌ین و کاسبکارانیان به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌و به‌ زۆر ناچار به‌ ئیمزاکردنى ئه‌و پلاکارده‌ ده‌کرد. جێگه‌ى باسه‌ له‌درێژه‌ى ئه‌و فشارانه‌ مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئیتلاعات نیگابانى پاساژه‌کانیان بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى بانگ کردووه‌ و وێراى هه‌ر٠ه‌شه‌و و ترساندنیان، داوایان لێکردوون که‌ ببن به‌ به‌سیج.



14 سال و 5 ماه و 26 روز و 20 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

داماوى رژیمى ئاخوندى له‌راست مانگرتنه‌که‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر

داماوى رژیمى ئاخوندى له‌راست مانگرتنه‌که‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن