جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا: رژیمى ئێران ده‌یهه‌وێ ده‌ستى به‌ چه‌کى ئه‌تۆمى بگا

سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا: رژیمى ئێران ده‌یهه‌وێ ده‌ستى به‌ چه‌کى ئه‌تۆمى بگا

ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا له‌یه‌که‌مین لێدوانى خۆى له‌پارله‌مانى ئه‌و وه‌لاته‌ خوازیاى به‌ره‌وسه‌ر چوونى فشاره‌کان دژى رژیمى ئێران بوو و گووتى: ئه‌و رژیمه‌ به‌ ئاشکرا بریارى دروست کردنى چه‌کى ئه‌تۆمى داوه‌. ناوبراو زیادى کرد: له‌گه‌ڵ نیکۆلاى سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌ و ئانگێلا مێرکێل سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ ته‌حریمه‌ نویێه‌کانى یه‌کێتى ئورووپا و رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان دژى رژیمى ئێران ووتووێژى کردووه‌. ته‌واوى به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ رژیمى ئێران ...

ده‌یهه‌وێ چه‌کى ناوکه‌یی به‌رهه‌م بێنێ. ده‌یوید کامێرۆن زیادى کرد: له‌ ٦ ساڵى رابردوو ئێمه‌ رێگه‌ى نه‌رم و نیان و سیاسه‌تى ئاشتیمان په‌یره‌و کرد، به‌لام بۆ به‌رێوه‌بردنى گه‌مارۆکانیش ئاماه‌ بووین. ناوبرو گووتى: به‌ برواى من ئێستا کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ فشاره‌کان له‌سه‌ر رژیمى ئێران زیاد بکرێن. ده‌وڵه‌تى بریتانیا ئامانجێکى روونى هه‌یه‌ که‌ دڵنیابوون له‌ گه‌مارۆى به‌هێزترى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و یه‌کێتى ئورووپا دژى رژیمى ئاخوندى ئێرانه‌.

14 سال و 5 ماه و 26 روز و 18 ساعت و 11 دقیقه پیش از این

سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا: رژیمى ئێران ده‌یهه‌وێ ده‌ستى به‌ چه‌کى ئه‌تۆمى بگا

سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا: رژیمى ئێران ده‌یهه‌وێ ده‌ستى به‌ چه‌کى ئه‌تۆمى بگا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن